شتێک نەماوە بە ناوی یەکڕیزیی کورد لە بەغدا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە کاتێکدا یەکڕیزی لە ئێستادا لە هەمووکات بۆ کورد گرنگترە لە عێراق، بەڵام شتێک نەماوە بەناوی یەکڕیزی کورد لە بەغدا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕێبوار تەها ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی و پەرلەمانتاری خولی پێشووی عێراق لە گفتووگۆ لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا، دەڵێت: "هەمووان تێگەیشتوون لەسەر پێویستی بوونی یەکڕیزی و یەکدەنگی کورد لە بەغدا، چوونکە ناوچەکە لەمەترسیدایە، تەحەدای ئابووریمان لە پێشە، ئەمە جگە لە ئاڵۆزیەکانی دەوروبەری عێراق."

ناوبراو گوتیشی: "بەداخەوە، شتێک نەماوە بەناوی یەکڕیزیی کورد، پێشبڕکێ یە لەسەر بەدەستهێنانی پۆست بۆ حیزب، لە کاتێکدا دەستەبەرکردنی مافە ڕەواکانی کورد تەنها یەکڕیزی دەوێت."

سەرکردەکەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕوونیکردەوە، پۆستە سیادیەکانی عێراق بۆ کورد گرنگن، بەڵام کاتێک گرنگترن و گرنگیەکانیان بەردەوام دەبێت، کە یەکڕیز بین، گوتی "گەر یەکڕیز نەبین، ئەو پۆستانە گرنگیەکی ئەوتۆیان نابێت."

ڕێبوار تەها ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی، جەختی لەسەر گواستنەوەی ناکۆکیەکانی هەرێم بۆ بەغدا کردەوە، وتی: "ناوچە کێشە لەسەرەکان لە بەردەم تەحەدا و مەترسی گەورەدان، پێویستە سەرکردایەتی کورد بێتەوە هۆش، چوونکە ڕووبەڕوو بوونەوەی ئەو مەترسیانە، پێویستی بە یەکڕیزی و بەرەنگاربوونەوەی هەمووان هەیە".

News Code 5374

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha