ڕێبەری باڵای ئێران: دانووستاندن لەگەڵ ئەمریکا ژەهری دوبارەیە/ شەڕ ڕوو نادات

بەشی ئێران- ئایەتوڵڵا خامنەیی لە دیداری لێپرسراوان و بەرپرسانی باڵا و فەرماندە سەربازییەکاندا سەرهەڵدانی شەڕی بە دوور زانی و ڕایگەیاند: سیاسەتی ئێمە ئەوەیە خۆڕاگری بکەین. شەڕ ڕوو نادات بەڵام دانووستاندن لەگەڵ ئەمریکا ژەهری دوبارەیە.

کوردپرێس:

لە هەشتەم رۆژی رەمەزاندا ڕۆژی 14/5/2019، بەپێی نەریتی ساڵانی پێشوو ئایەتوڵڵا خامنەیی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکوومەت، دەزگای داد و پەرلەمان و فەرماندە سەربازییەکان کۆ بووەوە و باسی دوایین رەوشی ناوچەکەی کرد.

لەبارەی قووڵبوونەوەی ناکۆکییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا، ئایەتوڵڵا خامنەیی رایگەیاند "شەڕ روونادات، چوونکە رووبەڕووبوونەوەکان رووبەڕووبوونەوەی ئیرادەن و ئیرادەی ئێمەش بەهێزترە، جگە لە ئیرادەی خۆمان، پشتیوانیی خوداشمان هەیە. نە ئێمە بەدوای شەڕەوەین، نە ئەوان، چوونکە لە بەرژەوەندییاندا نابێت".

رێبەری باڵای ئێران هەروەها گوتیشی "بژاردەی ئێمە خۆڕاگری لە بەرامبەر ئەمریکایە و ئەم رووبەڕووبوونەوەیەش ئەمریکا ناچار بە پاشەکشە دەکات".

رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاماژە بە خواستی هەندێک کەس لە نێوخۆی ئێران بۆ دانوستاندن لەگەڵ ئەمریکا کرد و رایگەیاند "هەندێک کەس دەڵێن (دانوستاندن چ عەیبێکی هەیە)؟ بەڵام دانوستاندن ژەهری دووبارەیە، تاوەکوو ئەمریکا ئەم ئەمریکایە بێت کە ئێستا هەیە. گفتوگۆ واتە مامەڵە و دانوستاندن، بەڵام ئەوەی ئەمریکا کردوویەتیە ئامانج، خاڵی بەهێزی ئێمەیە".

ئایەتوڵڵا خامنەیی دەشڵێت: "ناکرێ دانوستاندن لەسەر ئەوە بکەین کە بۆچی مووشەکی دوورمەودامان هەیە و دەبێ مەودایان کورت بکرێتەوە بۆ ئەوەی کە ئەگەر لێیانداین، نەتوانین وەڵام بدەینەوە. ئەمە قبووڵ کراو نییە. بەم شێوەیەش هیچ ئێرانییێکی بەغیرەت و هۆشیار لەبارەی خاڵی بەهێزی خۆیەوە مامەڵە ناکات. یانیش دەیانەوی لەبارەی قووڵاییی ستراتیژی ئێران دانوستاندن بکەن، ئەمەش واتە لەدەستدانی ئەو ستراتیژییەتە".

رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران رەخنەی تووندتری لە ئەمریکا گرت و رایگەیاند "بەم شێوەیە نێوەڕۆکی دانوستاندنەکە هەڵەیە، تەنانەت لەگەڵ مرۆڤی رێکوپێک، ئەمانە مرۆڤی رێکوپێکیش نین، چوونکە پابەندی هیچ شتێک نین. هیچ کەسێکی عاقڵ لە نێو ئێمەدا بەدوای دانوستاندنەوە نییە".

ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران دووپاتیشی کردەوە، خۆڕاگر دەبین و شەڕ ڕوونادات، دانوستان لەگەڵ ئەمریكاش ڕەت دەكینەوە چوونكە “ژەهری دووبارەیە”.

ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ئاماژەی بەوەشدا، بژاردەی ئێمە خۆڕاگری لە بەرامبەر ئەمریكایە و لەم ڕووبەڕووبوونەوەیەشدا ئەمریكا ناچار بە پاشەكشە دەكات.

ئایەتوڵڵا خامنەیی ئەوەشی خستە ڕوو، هەندێك كەس دەڵێن دانوستان چ عەیبێكی هەیە؟ بەڵام دانوستان ژەهری دووبارەیە، تا ئەمریكا ئەم ئەمریكایە بێت كە ئێستا هەیە. گفتوگۆ واتە مامەڵە و دانوستان، بەڵام ئەوەی ئەمریكا كردوویەتییە ئامانج، خاڵی بەهێزی ئێمەیە.

بەڕێزیان ئەوەشی خستە ڕوو کە ئێران کێشەی لەگەڵ وڵاتانی ئەورووپی نییە بەڵام ئەو وڵاتانە پاش ڕێککەوتنەکەیان لەگەڵ ئێران ئیلتیزامیان لەو ڕێککەوتنەوە نەکرد و پێبەندی پەیمانەکانیان نەبوون لە هەمان کاتدا بە زارەکی هەمیشە دەڵێن ئێمە پێبەندی ڕێککەوتنی ئەتۆمین.

ئایەتوڵڵا خامنەیی ئاماژەی بەوەش دا کە لە نێو چاودێرانی سیاسیی ئەمریکا دژایەتیی ئەم عەقڵییەتەی دەوڵەتی ئێستا دەکرێت بەڵام دیارە ئیدارەی ئێستای ئەمریکا دەرک بە ڕاستییەکانی جیهانی ئەمڕۆکە و ناوچەکەش ناکات. بۆیە نابێت کەس لە هەیبەتی بەڕواڵەتی ئەمریکا و هاشەوهووشەکانی ئەو وڵاتە بترسێت چوونکە زلهێزەکان بەو هەرانانەوەیە کارەکانیان دەپەڕێننەوە.

News Code 53683

Your Comment

You are replying to: .
captcha