ڕادەست نەکردنی نەوتی هەرێم بۆ ناوەند، مەترسییە بۆ بڕینی مووچە و بودجە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شیروان میرزا دەڵێت ئەگەر هەرێمی کوردستان بەردەوام بێت لە ڕادەستنەکردنی نەوتی هەرێم بۆ بەغدا مەترسیی ئەوە زیاد دەبێت کە دەوڵەتی ناوەند بودجە و مووچەی هەرێم ببڕێت یان دوبارە ناردنی بودجە ببەستێتەوە بە ڕادەستکردنی نەوتەوە.

کوردپرێس:

لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران ڕوونكردنەوە لەبارەی ئامادەكارییەكانی وەزارەتی دارایی و وەزارەتی پلاندانانی عیراق بۆ پرۆژە بودجەی 2020ی دەدات و ئەندامێكی لیژنەكەش ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر هەرێم نەیەتە پێشەوە لەبارەی دۆسیەی نەوتەوە ئەوا مەرجی ناردنی مووچە و بودجە بۆ هەرێم دەبەسترێتەوە بەڕادەستكردنی نەوتی هەرێمەوە كە ئەوەش یەكێكە لەمەترسییەكان لە ساڵی داهاتودا كە ئەو مەرجە هاوشێوەی ساڵانی پێشتر دابنرێتەوە.

شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران بەSNNی ڕاگەیاند: لەماوەی ڕابردوودا وەزارەتی داراییی عێراق بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پلانداناندا چەند كۆبوونەوەیێكی كردووە لەبارەی دانانی ستراتیژیەتی بودجە كە بۆ ماوەی سێ ساڵ ئەو ستراتیژیەتە ئامادە دەكرێت.

ناوبراو راشیگەیاند: یەكێك لە پێشنیازەكان بەگوێرەی ئەو ستراتیژیەتە بریتییە لە كەم­كردنەوەی قەرزی دەرەكی و پلانی گشتگیریش ئەوەیە كە ساڵانی داهاتوو قەرزی دەرەكی نەهێڵێدرێت و خەرجكردنی بودجەكەش بۆ وەزارەتەكان بەگوێرەی ئەو پلانە دەبێت كە هەر وەزارەتێك تەرخانكردنی بودجەكەی لەسەر بنەمای بەرهەمەكانی بێت بەواتایێكی دیكە چەند بەرهەمی هەبووە ئەوەندە بودجەی بۆ خەرج بكرێت.

لەبارەی چارەنووسی پشكی هەرێمیش لە یاسای بودجەی 2020دا ئەندامەكەی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق باسی لەوەش كردووە، دەبێت هەرێمی كوردستان لەبارەی دۆسیەی نەوتەوە بێتە پێشەوە و ئەگەر بەردەوام بوو لە رادەستنەكردنی نەوتی هەرێم ئەوا كێشە بۆ ناردنی مووچە و بودجە دروست دەبێت و یاخود دەبێت رێكەوتنێكی دیكە ئەنجام بدەن.

میرزا ئاشكراشی كرد، ئەگەر هەرێم سوور بوو لەسەر رادەستنەكردنی نەوتی هەرێم لەساڵی داهاتوودا ئەوا یەكێك لە مەترسییەكان دانانەوەی ئەو مەرجەیە كە لەبەرامبەر ناردنی مووچە و بودجەدا، هەرێم نەوتەكەی رادەستی بەغدا بكات یاخود رێكەوتنێكی دیكە ئەنجام بدرێت.

News Code 53681

Your Comment

You are replying to: .
captcha