به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌ولوود چاووشئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له توویته‌ردا په‌یامێکی بڵاو کرده‌وه و ئاماژه‌ی به دوایین گۆڕانکارییه‌کانی ئیدلبی سووریا کرد و ڕایگه‌یاند: "هێرشه‌کان بۆ سه‌ر ئیدلبی سووریا پێشێلكاریی ڕوونی ڕێككه‌وتننامه‌ی سۆچییه و دژی ڕۆحییه‌تی ئاستانایه. سه‌باره‌ت به لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری سووریا نزیكین له ڕێككه‌وتن".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ئه‌م په‌یامه‌ی له‌گه‌ڵ وێنه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ ناسر حه‌ریری سه‌رۆکی شاندی باڵای دانووستانکاری سووریا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له توویته‌ردا بڵاو کرده‌وه و وێنه‌که سه‌رنجی میدیاکانی جیهانی به‌ره‌و لای خۆی ڕاکێشا.
ئه‌م په‌یامه له حاڵێکدا بڵاو ده‌کرێته‌وه که له دوو حه‌فته‌ی ڕابردوودا هه‌نگاوه‌کانی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی بۆ پاککردنه‌وه‌ی گرووپه تیرۆریستییه‌کان له ئیدلب زیاتر بۆته‌وه و هێزه‌کانی سوپای سووریا هێرشگهلێکیان بۆ سه‌ر باره‌گای گرووپه تیرۆریستییه‌کان له‌و شاره ستراتێژیکه ئه‌نجام داوه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی هابر 7
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment