ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی: مه‌ریوان نیعمه‌تی خودایە بۆ ئێران

به‌شی کوردستان- ماڵپه‌ڕی ڕاگه‌یاندنی ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی ڕێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران له‌ تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تیی ئینستاگرامدا پۆستێکی بڵاو کرده‌وه‌ که‌ به‌م شێوازه‌یه‌: "ناوچه‌ی مه‌ریوان، ئه‌م شار و خه‌ڵک و دیمه‌ن‌ و ناوچه‌ هه‌ستۆکه له‌ بیره‌وه‌رییه‌کانمدا ده‌مێنێته‌وه‌.‌"

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ماڵپه‌ڕی ڕاگه‌یاندنی ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی ڕێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران پۆستێکی به‌ بۆنه‌ی ساڵوه‌گه‌ڕی سه‌فه‌ری ڕێبه‌ری باڵای شۆڕش بۆ پارێزگای کوردستان و شاری مه‌ریوان له‌ ده‌یه‌ی سێهه‌می مانگی گوڵانی ساڵی 88 لە ئینستاگرام بڵاو کردۆته‌وه‌ که‌ به‌ شێوه‌ی خواره‌وه‌یه‌:

" ناوچه‌ی مه‌ریوان، ئه‌م شار و خه‌ڵک و دیمه‌ن‌ و ناوچه‌ هه‌ستۆکه له‌ بیره‌وه‌رییه‌کانمدا ده‌مێنێته‌وه‌. سوپاسی خوداوه‌ندی گه‌وره‌ ده‌که‌م که‌ جارێکی دیکه‌ توانیم سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندێکی به‌شکۆ و بوێر و ئه‌مه‌گدار بکه‌م. خه‌ڵکی ئازیزی مه‌ریوان که‌ له‌م مه‌یدانه‌دا پێشوازییێکی به‌شکۆیان کرد بزانن که‌ من ئه‌م شار، ئه‌م ناوچه‌ و ئه‌م ئاپۆڕه‌ گه‌وره‌یه‌ی خه‌ڵک به‌شێک له‌ نیعمه‌ته‌کانی خودا بۆ وڵات و شۆڕشمان ده‌زانم."

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 53667

Your Comment

You are replying to: .
captcha