به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دادستێنی کۆماری تورکیا له پارێزگای وان دۆسیه‌یێکی نوێ بۆ عوسمان بایده‌میر نوێنه‌ری پێشووی شانلی ئۆرفا له په‌رله‌مانی تورکیا و سه‌ر به پارتی دیموکراتی گه‌لان کردۆته‌وه و به تۆمه‌تی وته‌دانی دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ری ناوبراو له کۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌تی HDP له‌ژێر ناوی قه‌شه‌ی ویژدان و عه‌داله‌ت له وان داوای 6 ساڵ زیندانی بۆ ئه‌و سیاسه‌توانه به‌ناوبانگه‌ی تورکیا کردووه.
ئه‌م دۆسیه که له‌لایه‌ن دادگه‌ی سزای لقی 5ی وانه‌وه به‌دواداچوونی بۆ ده‌کرێت وته‌کانی بایده‌میر له‌و کۆبوونه‌وه‌یه به "سووکایه‌تی ئاشکرا به گه‌لی تورکیا، جمهوورییه‌ت و په‌رله‌مانی تورکیا" وه‌سف ده‌کات و پڕۆسه‌ی دادگه‌ی له‌باره‌ی ئه‌م دۆسیه ڕێخستووه.
شایانی باسه؛ پاش ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی تورکیا ڕۆژی 19ی 2018 حه‌سانه‌ی یاسایی له‌سه‌ر عوسمان بایده‌میر لابرد ناوبراو ڕۆژی 6ی ئه‌یپڕێڵی 2018 له وڵاته چووه‌ته ده‌ره‌وه و تاوه‌کوو ئێستا بۆ تورکیا نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی دیوار
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment