سوپای عێراق و پێشمه‌رگه‌ ناتوانن به ‌بێ ڕه‌زامه‌ندیی ئه‌مریكا ئۆپه‌راسیۆن دژی پاشماوه‌كانی داعش ئه‌نجام بده‌ن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- کارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێری یه‌کێتی ڕای‌گه‌یاند: سه‌ره‌ڕای زیادبوونه‌وه‌ی جموجۆڵ و مه‌ترسییه‌کانی داعش له‌ ناوچه‌ی مه‌خموور به‌ڵام سوپای عێراق و هێزی پێشمه‌رگه‌ ڕای‌ده‌گه‌یێنن که‌ ناتوانن به ‌بێ ڕه‌زامه‌ندیی ئه‌مریكا ئۆپه‌راسیۆن دژی پاشماوه‌كانی داعش ئه‌نجام بده‌ن.

کوردپرێس:

غازی فه‌یسه‌ڵ كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێری یه‌كێتی به ‌SNNی ڕاگه‌یاند: تا دێت جموجۆڵ و مه‌ترسییه‌كانی گرووپی تیرۆریستی داعش له ‌ناوچه‌ی مه‌خموور زیاتر ده‌بێت و بوونه‌ته‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌سه‌ر هاووڵاتییانی كوردی نیشته‌جێی ئه‌و ناوچه‌یه‌.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی كه‌ نیشته‌جێی گوندی عه‌لیڕه‌شی بناری چیای قه‌ره‌چووخه‌ وتیشی: وه‌ک دانیشتوانی ناوچه‌كه داوامان له‌ هێزه‌كانی عیراق و هێزی پێشمه‌رگه‌ كردووه‌ له‌ مه‌ترسییه‌كانی داعش بمانپارێزن به‌ڵام بیانووی ئه‌وه‌یان هێناوه‌ته‌وه‌ كه‌ به ‌بێ ڕه‌زامه‌ندیی ئه‌مریكا ناتوانن ئۆپه‌راسیۆن بۆ له‌ناوبردنی پاشماوه‌كانی داعش ئه‌نجام بده‌ن.

غازی فه‌یسه‌ڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ هۆكاری له‌ناونه‌بردنی داعشه‌كانی سنووری مه‌خموور بۆ بابه‌تی سیاسی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و وتیشی: "له ‌ئێستادا داعش داوای سه‌رانه ‌و كرێی ده‌ڕاسه‌ له‌ جووتیاران و زه‌كات له‌ خاوه‌ن ئاژه‌ڵه‌كان ده‌كه‌ن".

كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێری یه‌كێتی مه‌ترسیی سه‌ر ژیانی هاووڵاتییانی كوردی ناوچه‌ كوردنشینه‌كانیشی ئاشكرا كرد و ڕاشیگه‌یاند: "مه‌ترسی كه‌وتۆته ‌سه‌ر ژیانمان بۆیه‌ ناچارین زێدی خۆمان به‌جێبهێڵین چوونكه‌ هیچ كه‌سێک پارێزگاری و پشتیوانیمان لێناكات".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 53650

Your Comment

You are replying to: .
captcha