کوردپرێس:
دادگای تاوانەکانی سلێمانی لە رۆژی 9-5-2019 بڕیارەکەی داوە و ئەمڕۆ بەشی راگەیاندنی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا هەواڵەکەی ئاشکرا کرد.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "هەرسێ تاوانباران: ئەحمەد مستەفا عەبدولمەهدی، حوسێن شەعلان فەزاع و حەمدان سەرحان فەرز بە سزای 15 جار لەسێدارەدان بۆ هەریەکێکیان بەپێی ماددەی دووی بڕگەی دوو بە دەلالەتی ماددەی 10ـی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ژمارە سێی ساڵی 2006 (سزادران).
لە راگەیەندراوەکەدا هۆکاری ئەو سزا قورسە و جۆری تاوانەکانیان روونکراوەتەوە و تێیدا هاتووە "تاوانبارانی ناوبراو لە رۆژی 18-3-2013 تاوەکو رۆژی 2-11-2013، 18 شۆفێری تاکسیان لە شاری کەرکووک رفاندووە و دواتر شەهیدیان کردوون.
ئەو کەسانەی کاری رفاندن و کوشتنەکەیان کردووە، بەپێی راگەیەندراوەکە لەلایەن دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستگیرکراون، ژمارەیان حەوت کەس بووە و، هێشتا چواریان چاوەڕێی حوکمی دادگان.
*لە ڕووداو وەرگیراوە
Your Comment