بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فه‌یسه‌ڵ ئه‌رۆغڵو نوێنه‌ری سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا له عێراق رایگه‌یاند: رۆژی 15 ی ئه‌م مانگه عادل عه‌بدولمه‌ھدی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی توركیا ده‌كات و له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆكی توركیا كۆ ده‌بێته‌وه، ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كانیشی پرسی ئاو و به‌نداوه‌كان و وزه و په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌غداو ئه‌نقه‌ره ده‌بێت.
له‌ماوه‌ی رابردوودا سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی وڵاتانی ئێران و سعوودیه و چه‌ند وڵاتێكی ئه‌ورووپای كرد و رایگه‌یاند ده‌یانه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌غداو وڵاتانی دراوسێی باشتر بكه‌ن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment