بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانى سه‌رۆکى حکوومەتی هه‌رێمى کوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه پێشوازى له شاندێکى ئه‌مريکى کرد به سه‌رۆکايه‌تى ماتيۆ توله‌ر باڵيۆزى ئه‌مه‌ريکا لە عێراق.
شاندەکە له جەنەراڵ جۆن برێنان فه‌رمانده‌ى هێزه‌کانى هاوپه‌يمانان له عێراق و سووريا، جينيفهر گاڤيتۆ جێگری ياريدەدەرى وه‌زيرى ده‌ره‌وه بۆ کاروبارى عێراق و ئێران، ئيتان گۆڵدريچ جێگری ياريدەدهرى وه‌زيرى ده‌ره‌وه بۆ کاروبارى ڕۆژهەڵاتی نزیک و وڵاتانی سووريا، لوبنان و ئوردن، ڕۆبەرت پاڵادینۆ کونسوڵى گشتيى ئه‌مريکا له هه‌ولێر و ژماره‌يه‌ک له به‌رپرسی دیکەی پێکهاتبوو.
له کۆبوونه‌وه‌کەدا، دوايين گۆڕانکاری و پێشهاته‌کانى پرۆسه‌ى سياسى عێراق وبارودۆخى سوریا و ناوچەکە تاووتوێ کرا.
تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە بڕیاری دادگەی باڵای فیدراڵی سەبارەت بە کەرتی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان . سەرۆکی حکوومەت، جەختی لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان کردەوە و ئاماژەی بەوە دا کە ئەم بڕیارە، پێشێلکردنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستانە و خزمەت بە بەرژوەندیی هاووڵاتییان و سەقامیگریی و ئارامیی و ئاسایشی عێراق ناکات. سەرۆکی حکوومەت ئامادەیی هەرێمی کوردستانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە ڕێگەی دانوستان و لە سەر بنەمای دەستوور دەربڕی.
شاندی ئەمریکی پشتیوانی خۆیان بۆ بەردەوامی سەقامگیریی ئابووری و سیاسی هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.
هەڕەشە و مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعش و گرنگیی بەردەوامبوونی پشتگیریکردنی پێشمەرگە، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوون.
Your Comment