سه‌رۆکی کۆمیسیۆنی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی تورکیا له‌گه‌ڵ باڵوێزی ئێران له‌ ئه‌نقه‌ره‌ کۆ بوویه‌وه‌

به‌شی تورکیا- سه‌رۆکی کۆمیسیۆنی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی تورکیا له‌گه‌ڵ باڵوێزی ئێران له‌ ئه‌نقه‌ره‌ کۆ بوویه‌وه‌ و له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر گه‌مارۆکانی ئه‌مریکا دژی ئێران کرا و تورکیا پاڵپشتیی خۆی بۆ لابردنی گه‌مارۆکانی ئه‌مریکا دژی ئێران دووپات کرده‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ولکان بۆزکر سه‌رۆکی کۆمیسیۆنی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی تورکیا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د فه‌رازمه‌ند باڵوێزی ئێران له‌ ئه‌نقه‌ره‌ کۆ بوویه‌وه‌ و له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا بابه‌ته‌ هه‌رێمییه‌کان و په‌یوه‌ندیی دووقۆڵیی نێوان دوو وڵات و هه‌روه‌ها گه‌مارۆکانی ئه‌مریکا دژی ئێران خرانه‌ به‌ر باس و لێکدانه‌وه‌

له‌ دیداره‌که‌دا ولکان بۆزکر ته‌ئکیدی کرده‌وه‌: ئێمه‌ هه‌میشه‌ پشتیوانیمان له‌ لابردنی گه‌مارۆکان دژی ئێران کردووه‌ و هیواخوازین ئێران پێگه‌ی شایسته‌ی خۆی له‌ گۆڕه‌پانی جیهانی ده‌ست بخاته‌وه‌. پێمان وایه‌ که‌ گه‌مارۆ تاکلایه‌نه‌کانی ئه‌مریکا دژی ئێران هیچ ئه‌نجامێکی لێناکه‌وێته‌وه‌. ئێران دراوسێ و دۆستێکی زۆر گرنگ بۆ تورکیایه‌. به‌ دوور له‌ په‌یوه‌ندیی دراوسێتی، ئێران و تورکیا به‌شێک له‌ هاوسه‌نگی و بڕیاره‌ هه‌رێمییه‌کان پێکده‌هێنن. ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆکه‌ له‌ ئیدلب سه‌دان هه‌زار که‌س نا‌کوژرێن یان ناچار نابن خانووکانیان به‌جێبهێڵن ئه‌م بابه‌ته‌ به‌ بۆنه‌ی بڕیاره‌ هاوبه‌شه‌کانی ئێران، تورکیا و ڕووسیا ئه‌نجام ده‌درێت.

لای خۆیشیه‌وه‌ باڵوێزی ئێران له‌ ئه‌نقه‌ره‌ گوتی: په‌یوه‌ندیی نێوان په‌رله‌مانه‌کانی دوو وڵاتی تورکیا و ئێران پته‌وبوونی په‌یوه‌ندیی نێوان گه‌لی دوو وڵاتی لێده‌که‌وێته‌وه‌. گه‌مارۆکان دژی ئێران نه‌ک هه‌ر وڵاتی ئێمه‌ به‌ڵکوو تێکڕای وڵاتانی ناوچه‌که‌ له‌خۆ ده‌گرێته‌وه‌. ئه‌گه‌ر ئێران نه‌توانێت نه‌وته‌که‌ی هه‌نارده‌ بکات ئه‌وا کارتێکه‌رییه‌که‌ی له‌سه‌ر وڵاتانی ناوچه‌که‌ خۆی نیشان ده‌دات. ئێمه‌ درێژه‌ به‌ ناردنی نه‌وت ده‌ده‌ین و گه‌مارۆکانی ئه‌مریکا نادیده‌ ده‌گرین.

فه‌رازمه‌ند ته‌ئکیدی له‌سه‌ر هه‌ڵویستی ڕوونی تورکیا له‌ به‌رانبه‌ر گه‌مارۆکانی ئه‌مریکا دژی ئێران کرده‌وه‌ و ڕای‌گه‌یاند: تورکیا وڵاتێکی گه‌وره‌یه‌ و زلهێزێکی ناوچه‌که‌ دێته‌ ئه‌ژمار. تورکیا هه‌میشه‌ له‌ چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌دا بڕیاری داوه‌ و به‌ بۆنه‌ی گوشار، هه‌ڕه‌شه‌ و گوڕه‌شه‌ی هیچ که‌سێکه‌وه‌ بڕیار ده‌رناکات.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی ئانادۆڵو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 53606

Your Comment

You are replying to: .
captcha