کوردپرێس:
سه‌باره‌ت به په‌سندكردنی پڕۆژه‌یاسای هه‌مواری سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم ئومێد خۆشناو سه‌رۆكی فراكسیونی پارتی له په‌رله‌مانی کوردستان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "خۆشبه‌ختانه توانیمان به‌پێی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی له نێوان پارتی و یه‌كێتی و گۆڕاندا هه‌بوو، به سه‌ركه‌وتوویی پڕۆژه‌یاسای دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم له په‌رله‌مان په‌سه‌ند بكه‌ین".
ناوبراو ڕاشیگه‌یاند: "دوو ڕۆژ له به‌رده‌م فراكسیۆنه‌كاندا ده‌بێـت بۆ ئه‌وه‌ی كاندیدی خۆیان دیاری بكه‌ن، سێ ڕۆژیتریش له به‌رده‌میاندا ده‌بێت بۆ تانه‌دان له كاندیده‌كان، گه‌ر كاندیده‌كان هیچ كێشه‌یان نه‌بێـت دوو بۆ سێ ڕۆژی‌تر دانیشتنی په‌رله‌مان ده‌كرێـت و سه‌رۆكی هه‌رێم ههڵدهبژێـردرێـت و سوێندی یاسایی ده‌خوات".
خۆشناو گوتیشی: "ئێمه جه‌خت له ڕێككه‌وتنی سیاسی و په‌رله‌مانیی نێوانمان ده‌كه‌ینه‌وه و ههماههنگییێكی باشیش له نێوان فراكسیۆنی پارتی و یه‌كێتی و گۆڕاندا هه‌یه بۆیه هیواخوازین ئه‌وانیش پابه‌ندی ڕێككه‌وتنه‌كان بن".
له دانیشتنی ڕۆژی چوارشه‌ممه 9ی نیسانی 2019ی په‌رله‌مانی كوردستاندا پڕۆژه‌یاسای هه‌مواركراوی یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم به ده‌نگی 89 په‌رله‌مانتار په‌سند كرا.
شایانی باسه؛ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ربژێری پارتییه بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پاشان به‌ربژێری ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت ڕاده‌سپێرێت كه مه‌سروور بارزانی ڕاوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانه و ئه‌ویش 30 ڕۆژی له به‌رده‌مدا ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی پێكبێنێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment