به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه 8ی ئایاری 2019 که‌ریم عه‌لیوی نوێنه‌ری هاوپه‌یمانیی فه‌تح له په‌رله‌مانی فه‌تح له دیمانه‌یێکدا بۆ سۆمه‌ریه نیووز سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌مدواییه‌ی مایک پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ به‌غدای به سه‌ردانێکی چاوه‌ڕواننه‌کرا و ناسه‌ركه‌وتووانه وه‌سف کرد.
ناوبراو زیادیشی کرد: عێراق ئه‌م جۆره سه‌ردانه چاوه‌ڕواننه‌کراوانه له خزمه‌تی خۆی نازانێت و باش ده‌زانین كه ئامانج لێی ته‌نیا بۆ پێكاندنی پلانه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه.
ئه‌ندامه‌که‌ی هاوپه‌یمانیی فه‌تح له په‌رله‌مانی عێراق جه‌ختی کرده‌وه: عێراق نابێته به‌شێک له پڕۆژه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه، هه‌روه‌ک خاكه‌كه‌شی نابێته بنكه‌یێک بۆ لێدانی وڵاتانی دراوسێ.
عه‌لیوی گوتیشی: عێراق په‌یوه‌ندییێكی سیاسی، جوگرافی، ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیری به‌هێزی له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه بۆیه ناكرێت ببینه به‌شێک له ئامرازه‌كانی واشنتۆن بۆ دروست كردنی كاریگه‌ریی نه‌رێنی له‌سه‌ر وڵاتانی دراوسێ.
ناوبراو ڕاشی‌گه‌یاند: عێراق چه‌ندین جار ڕای‌گه‌یاندووه که ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندییێکی هاوسه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌موان ببێت به مه‌به‌ستی جێگیربوونی په‌یوه‌ندیی ئیجابی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ له‌پێناو خزمه‌تگوزاری به سه‌قامگیریی ناوچه‌که و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌م وڵاته له حاڵێکدا که هه‌وڵ بۆ دابین‌کردنی به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌مریکا نالۆژیکانه‌یه و له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی وڵاته‌که‌یدا نییه.
عه‌لیوی له کۆتاییدا جه‌ختی کرده‌وه که هه‌فته‌ی دابێ بابه‌تی هه‌بوونی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له خاکی عێراق له په‌رله‌مان تاوتوێ ده‌که‌ین و هه‌وڵ ده‌ده‌ین بڕیارێکی گونجاو بۆ ده‌رکردنی ئه‌م هێزانه بگرینه‌به‌ر چوونکه هه‌بوونی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له عێراق ناڕه‌وایه و پێشێل‌کردنی سه‌روه‌ریی عێراقه.
شایانی باسه ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه 7ی ئایاری 2019 مایک پۆ‌مپێیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به سه‌ردانێكی له‌ناكاو -که ته‌نها چوار کاتژمێری خایاند- گه‌یشته عێراق و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای وڵات له‌وان عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیران و به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆماری عێراق كۆ بووه‌وه و له دیداره‌کاندا ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ته‌نگه‌ژه له ناوچه‌که و لێخۆشبوونی به‌غدا له سزاکانی ئه‌مریکا دژی تاران خرانه به‌ر باس و لێکدانه‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment