به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ماتۆرسیکلێکی بۆمبڕێژکراو له چوارشهممهبازاڕی گوندی فارات له ڕۆژئاوای مه‌نبه‌ج ته‌قیوه‌ته‌وه که به‌هۆیه‌وه 2 هاووڵاتیی سڤیل کوژراون و 4ی دیکه‌ش بریندار بوونه.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له هێزه‌کانی ئاسایشی نێوخۆی مه‌نبه‌جه‌وه ده‌ست که‌وتووه که‌سێکی گومان‌لێکراو دوای ئه‌وه‌ی ئیدعای کردووه ماتۆرسیکله‌که‌ی خراپ بووه له نزیکه‌ی چوارشهممهبازاڕهکهدا به‌جێهێشتووه و له ناوچه‌که دوور بۆته‌وه و دواتر ماتۆرسیکله‌که ته‌قیوه‌ته‌وه.
هێزه‌کانی ئاسایشی نێوخۆی مه‌نبه‌ج هه‌وڵه‌کانیان بۆ دۆزینه‌وه و ده‌ستگیرکردنی ئه‌و که‌سه خستۆته‌گه‌ڕ.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی هاوارنیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment