کوردپرێس:
عه‌بدوڵڵا وه‌رتی ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسیی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له لێدوانێكدا بۆ كوردستان 24 ڕای‌گه‌یاند: "چاوه‌ڕێین پارتی به فه‌رمی بانگھێشتی ناو کابینه‌ی نوێمان بکات."
وه‌رتی دووپاتی كرده‌وه که حیزبه‌كه‌ی بڕیاری داوه به‌شداریی له حكوومه‌تدا بكات به‌ڵام ده‌بێت پێگه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی پارێزراو بێت.
عه‌بدوڵڵا وه‌رتی سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگۆیانه‌ش كه باس له خواستی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی بۆ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی له كابینه‌ی داهاتوودا ده‌کات گوتی: "ئه‌مه له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه بزووتنه‌وه‌كه‌یان ئه‌زموونی له به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌دا هه‌یه و توانیومانه له ئیداره‌دانی ئه‌و وه‌زاره‌ته تا ڕاده‌یێک سه‌ركه‌وتوو بین."
پێکھاته‌کان ده‌رگاکانیان بۆ سه‌ردانی شاندی پارتی خستووه‌ته سه‌ر پشت و چاوه‌ڕێش بوون سه‌ره‌تا ڕێککه‌وتنی پارتی، یه‌کێتی و گۆران یه‌کلا ببێته‌وه. له‌مباره‌یه‌وه مونا قه‌ھوه‌چی سکرتێری په‌رله‌مانی كوردستان باسی ئه‌وه ده‌کات که تورکمان و مه‌سیحییه‌کان تامه‌زرۆن له کابینه‌ی نوێ‌دا به‌شداریی کارایان پێ بکرێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment