مه‌ترسیی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی کورد و عه‌ره‌بی سووریا په‌ره‌ ده‌سێنێت

به‌شی جیهان- فراس عه‌له‌وی شرۆڤه‌کاری کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئاماژه‌ به‌ ناڕه‌زایه‌تیی ئه‌مدواییه‌ی عه‌ره‌ب له‌ ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریا به‌ چۆنێتیی به‌ڕێوه‌بردنی ناوچه‌که‌ له‌لایه‌ن کورده‌وه‌ ده‌کات و هه‌مبه‌ر ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی کورد و عه‌ره‌بی سووریا هۆشدار ده‌دات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کوردی سووریا له‌ ماوه‌ی 5 ساڵ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش و به‌ بۆنه‌ی هاوکاریی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژه‌داعشه‌وه‌ توانیی نزیکه‌ی یه‌ک له‌سه‌ر چواری خاکی سووریا کۆنتڕۆڵ بکاته‌وه‌. کورد له‌و ناوچانه‌دا ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دامه‌زراند و ده‌یه‌وێت په‌ره‌ به‌و ناوچانه‌ له‌ سووریا بده‌ن.

بابه‌تی گرنگ ئه‌مه‌یه‌ که حه‌شیمه‌تی‌ کورد له‌ به‌شێکی زۆری ناوچه‌ ژێر کۆنتڕۆڵی خۆی که‌مه‌ و له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا هه‌ندێک ڕاپۆرت له‌باره‌ی هه‌وڵی هۆزه‌ عه‌ره‌به‌کان بۆ ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی سووریا و وازهێنان له‌ هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ کورد بڵاو کراوه‌ته‌وه و کوردیش هه‌ستی به‌ مه‌ترسی کرد و له‌مدواییانه‌دا سه‌رکرده‌ سه‌ربازییه‌کانی کورد کۆبوونه‌وه‌یێکی به‌ربڵاویان له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌ی هۆزه‌ عه‌ره‌به‌کان له‌ شاری عه‌ین عیسا به‌ڕێوه‌ برد.

هاوکات هه‌ندێک ڕاپۆرتیش له‌باره‌ی ناڕه‌زایه‌تیی هۆزه‌ عه‌ره‌به‌کان به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ناوچه‌کانی باکووری سووریا له‌لایه‌ن کورده‌وه‌ بڵاو کراوه‌ته‌وه‌. ڕۆیتێرز له‌ ڕاپۆرتێکدا که‌ ئه‌مڕۆ بڵاو بۆته‌وه‌ باس له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ناڕه‌زایه‌تیی عه‌ره‌به‌کان به‌ چۆنێتی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و ناوچانه‌ له‌لایه‌ن کورده‌وه‌ ده‌کات. له‌ ڕاپۆرته‌که‌دا هاتووه‌ که‌ هۆی ناڕه‌زایه‌تیی عه‌ره‌به‌کان ئه‌وه‌یه‌ ده‌ڵێین هێزی سووریای دیموکرات گه‌نجه‌ عه‌ره‌به‌کان وه‌کوو سه‌رباز به‌ بێگار ده‌به‌ن و په‌یڕه‌وی سیاسه‌تی دووفاقی ده‌که‌ن.

دوو که‌س له‌ سه‌رکرده‌ی هۆزه‌ عه‌ره‌به‌کان له‌باره‌ی هۆکاری ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تیی عه‌ره‌به‌کان به‌ ڕۆیتێرزیان وتووه‌: ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییانه‌ دوای ئه‌وه‌ی ته‌شه‌نه‌ی سه‌ند که‌ کورد له‌ کۆبوونه‌وه‌ی عه‌ین عیسادا ئاماده‌ نه‌بوو هه‌ندێک هه‌ڤیازی به‌ عه‌ره‌ب بدات.

شرۆڤه‌کاران هۆشداری ده‌ده‌ن که‌ ئه‌گه‌ری ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تی و ته‌نانه‌ت سه‌رهه‌ڵدانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی کورد و عه‌ره‌ب له‌ئارادایه‌.

فراس عه‌له‌وی شرۆڤه‌کاری کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین به‌ ڕۆیتێرزی وت: "ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییانه‌ ڕێکخراوه‌تر بوونه‌ و ئاستی داواکاریی عه‌ره‌ب ورده‌ ورده‌ زۆرتر ده‌بێته‌وه‌ تا جێگه‌یێک که‌ مومکینه‌ عه‌ره‌به‌کان داوای به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و ناوچه‌ له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه‌ و وه‌لاوه‌نانی کورده‌وه‌ بکه‌ن."

هه‌ڵبه‌ت ناوبراو ته‌ئکیدی کرده‌وه‌: "چۆنێتیی کاردانه‌وه‌ی هێزی کوردی سووریا به‌و ناڕه‌زایه‌تییانه‌ ده‌ریده‌خات که‌ ئایا ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییانه‌ توندوتیژی لێده‌که‌وێته‌وه‌ یان نا؟"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 53551

Your Comment

You are replying to: .
captcha