به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عومه‌ر چه‌لیک گوته‌بێژی پارتی داد و گه‌شه (AKP) پاش به‌ڕێوه‌چوونی کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندیی حیزبه‌که‌ی له کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی به ئیدعاکان کرد سه‌باره‌ت به دیداری عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ڕێبه‌ری زیندانیکراوی په‌که‌که له‌گه‌ڵ پارێزه‌رانی له زیندانی ئیمرالی و ده‌ست پێکردنه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی دانووستانی ئاشتیی نوێ له وڵات و ڕاشیگه‌یاند: پڕۆسه‌ی دانووستانی ئاشتیی تورکیا پڕۆسه‌ی چه‌کداماڵینی گرووپه تیرۆریستییه‌کان و ده‌رکردنیان له وڵات‌دا بوو هه‌ر بۆیه له ئێستادا ده‌ست پێکردنی پڕۆسه‌یێکی وا له سیاسه‌تی تورکیادا نییه و به‌رده‌وامین له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزم. گرووپه تیرۆریستییه‌کان هێرش ده‌که‌نه سه‌ر برایه‌تی و دیموکراسیی ئێمه. که‌سانێک که چاویان له‌م بابه‌ته داده‌خه‌ن باس له دیموکراسی، ئاشتی، مرۆڤایه‌تی و براده‌ری ده‌که‌ن. عه‌قڵانییه‌تێک که ڕۆڵه‌ی خه‌ڵک به‌ره‌وڕووی چاڵ و خه‌نده‌ق ده‌کاته‌وه مومکین نییه کارێکی ئیجابی ئه‌نجام بدات.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا ئاماژه‌ی به حوکمی ئه‌نجومه‌نی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌سه‌ر دووباره‌کردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی له ئه‌سته‌نبۆڵ کرده‌وه و ڕایگه‌یاند: که‌سێک که ڕێز بۆ پڕۆسه‌ی یاسایی دابنێت ڕێزیش بۆ ئه‌نجامه‌کانی داده‌نێت. ئێمه هه‌میشه ته‌ئکیدمان کردووه که ڕێز بۆ پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن داده‌نێین. ئه‌نجومه‌نی باڵای هه‌ڵبژاردن هه‌ندێک بڕیاری ده‌رکردووه که یان دڵخوازی ئێمه بووه یان دڵخوازی ئێمه نه‌بووه. ئێستا که ئه‌وان بڕیاری یه‌کلاکه‌ره‌وه ده‌ده‌ن و به ناوی گه‌لیشه‌وه بڕیار ده‌رده‌که‌ن هه‌ر بۆیه ده‌بێ بڕیاره‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر دووباره‌کردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له ئه‌سته‌نبۆڵ قبووڵ بکرێت.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی دیوار
هه‌واڵی پێوه‌ندیدار:
http://www.kurdpress.com/ku/details.aspx?id=45646
http://www.kurdpress.com/ku/details.aspx?id=45652
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment