به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه 16ی گوڵانی 1398 حه‌سه‌ن ڕۆحانی په‌یوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د ئاڵ سانی میری قه‌ته‌ر ئه‌نجام دا و ته‌ئکیدی له‌سه‌ر خواستی تاران کرده‌وه بۆ په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ هه‌موو وڵاتانی ناوچه‌که له‌وان قه‌ته‌ر و ڕایگه‌یاند: هیچ له‌مپه‌ر و ئاڵنگارییێک له‌سه‌ر ڕێگای پته‌وکردنی هاوکاریی هاوبه‌شی دوو وڵات له بواره سیاسی و ئابوورییه‌کاندا نییه.
ڕۆحانی ئاماده‌ییی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی ده‌ربڕی بۆ جێگیربوونی ئارامی له ناوچه‌که و هیوای خواست که کێشه‌ی ناوچه‌که له ڕێگای گفتوگۆ و دایالۆگه‌وه چاره‌سه‌ر بکرێت.
سه‌رکۆماری ئێران له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا هاتنی مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زانی له میر، ده‌وڵه‌ت و گه‌لی قه‌ته‌ر پیرۆزبایی کرد و گوتیشی: ئێمه له ڕۆژانی سه‌ختدا سه‌لماندوومانه که له‌گه‌ڵ براده‌رانی قه‌ته‌ری خۆمان ده‌مێنینه‌وه و ئاماده‌ین هاوکارییه‌کانمان له‌گه‌ڵ وڵاتی دۆست و براده‌ر درێژه پێبده‌ین.
ڕۆحانی ئاماژه‌ی به‌وه کرد که ئێمه خوازیاری زاڵبوونی که‌شێکی میانه‌ڕه‌و و عه‌قڵانی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانین و ڕاشیگه‌یاند: گۆڕانکارییه‌کانی ئێستای ناوچه‌که تێکه‌ڵ به سیاسه‌ته نایاسایییه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا بووه و پێده‌چێت کارتێکهرییێکی نه‌رێنی له‌سه‌ر وڵاتانی ناوچه‌که بێت.
سه‌رۆک کۆماری ئێران ئاماژه به ئامانجی دواییی ئه‌مریکا بۆ دروستکردنی ئاسته‌نگ له به‌رده‌م هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران و نائه‌منکردنی ناوچه‌که ده‌کات و هیوا ده‌خوازێت که به بۆنه‌ی هاوکاریی وڵاتانی دۆست له ناوچه‌که‌دا شاهێدی به‌رده‌وامیی سه‌قامگیری و ئاسایش له ناوچه هه‌ستیارییه‌که‌ی که‌نداوی فارس‌دا بین.
ڕۆحانی نیگه‌رانیی خۆیشی ده‌ربڕی له دۆخی غه‌ززه و هێرشه‌کانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سه‌ر خه‌ڵکی بێگوناحی غه‌ززه له مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زاندا و ڕاشیگه‌یاند: پێویسته وڵاتانی ئیسلامی یه‌ک بگرنه‌وه و گوشار بخه‌نه سه‌ر ڕژێمی زایۆنی و ڕێگری له کوشتنی گه‌لی بێتاوانی فه‌له‌ستین بکه‌ن.
لای خۆیشیه‌وه له پێوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌که‌دا میری قه‌ته‌ر وێڕای پیرۆزباییکردنی مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان و هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ سه‌رۆک کۆمار، ده‌وڵه‌ت و گه‌لی ئێران ڕایگه‌یاند: ده‌وڵه‌ت و گه‌لی قه‌ته‌ر سوپاسی ئێران و هه‌ڵوێسته‌کانی ده‌کات و هه‌رگیز محه‌به‌تی تاران له سه‌رده‌مه سه‌خته‌کاندا له‌بیر ناباته‌وه.
شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د ئال سانی ته‌ئکیدی له‌سه‌ر ئاماده‌ییی ده‌وحه کرده‌وه بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ تاران و جێبه‌جێکرانی ڕێککه‌وتننامه‌ی نێوان دوو وڵاتی به زه‌رووری وه‌سف کرد.
ناوبراو ئاماژه‌ی به ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ململانێکان له ناوچه‌که‌دا کرد و گوتیشی: ئێمه چه‌ندین جار به ئه‌مریکا و دۆستانی خۆمانمان ڕاگه‌یاندووه که ده‌بێ ناکۆکییه‌کان له ڕێگای دایالۆگه‌وه چاره‌سه‌ر بکرێت و دژایه‌تیی قه‌ته‌ریشی ده‌ربڕی له‌گه‌ڵ هه‌ر جۆره کارێک که نائه‌منیی ناوچه‌که‌ی لێبکه‌وێته‌وه.
میری قه‌ته‌ر له‌باره‌ی دۆخی غه‌ززه‌وه باسی له‌وه کرد که وڵاته‌که‌ی هه‌وڵه‌کانی چڕ ده‌کاته‌وه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئارامی بۆ غه‌ززه و مه‌حکووم کردنی بڕیاری ڕژێمی زایۆنی.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری ئێران
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment