وێڵز داوا له‌ به‌ریتانیا ده‌کات پشتیوانی له‌ کوردی تورکیا بکات

به‌شی جیهان- ڕاوێژکاری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی وێڵز له‌ نیمچه‌دوورگه‌ی به‌ریتانیا داوا له‌ ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا ده‌کات که‌ پشتیوانی له‌ مافی کورده‌کانی تورکیا بکات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێلوند مۆرگان ڕاوێژکاری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی وێڵز نامه‌یێکی به‌ جرمی هانت وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا نووسیوه‌ و داوای له‌ ناوبراو کردووه‌ که‌ پشتیوانی له‌ کوردی تورکیا بکات.

ڕۆژنامه‌که‌ زیاتر ده‌نووسێت: داواکاری بۆ پشتیوانی له‌ کورده‌کانی تورکیا به‌ بۆنه‌ی خراپبوونی دۆخی ته‌ندروستیی ئیمام سیس هاووڵاتیی کوردی دانیشتووی وێڵزه‌ که‌ له‌ چوار مانگ پێش ئێستاوه‌ به‌ بۆنه‌ی ناڕه‌زایه‌تی‌ده‌ربڕین به‌ زیندانی‌کرانی ئۆجه‌لان له‌ تورکیا مانی له‌ خواردن گرتووه‌ و ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ به‌مزووانه‌ گیانی بسپێرێت.

مۆرگان ته‌ئکیدی کردووه‌ که‌ دۆخی ته‌ندروستیی ئه‌و هاووڵاتییه‌ کورده‌ خراپتر بووه‌ و ده‌ستێوه‌ردانی ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا ده‌توانێت ڕێگری له‌ مردنی بکات.

مانگی مارچی ڕابردوو ئه‌نجومه‌نی یاسادانانی وڵاتی وێڵزیش داوای له‌ ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته‌ کردبوو که‌ بابه‌تی زیندانی‌کرانی ئۆجه‌لان له‌ کۆمیته‌ی دژه‌ئه‌شکه‌نجه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئه‌ورووپا بخاته‌‌ڕوو.

ژماره‌یێک به‌رپرسی دیکه‌ی وێڵزیش سه‌ره‌ڕای دووپات‌کردنه‌وه‌ی ئه‌و داخوازییه‌ داوایان له‌ ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا کردووه‌ ته‌داخول له‌ مافی کورده‌کانی تورکیا بکات و وێڕای ته‌ئکید له‌سه‌ر باشتربوونه‌وه‌ی دۆخی کورد، زه‌مینه‌ بۆ ئامانجی کۆتایی فه‌راهه‌م بکات که‌ هه‌مان ئاشته‌واییی نێوان کورد و ده‌وڵه‌تی تورکیایه‌.

ڕۆژنامه‌ی مۆرنینگ ستار له‌مباره‌وه‌ نووسیی: ئه‌گه‌رچی هێزه‌ تایبه‌ته‌کانی به‌ریتانیا هاوشانی کوردی نزیک له‌ په‌که‌که‌ به‌ره‌نگاری داعش له‌ سووریا بوونه‌ته‌وه‌ به‌ڵام ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا پارتی کرێکارانی کوردستان -که‌ عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان وه‌ک سه‌رکرده‌ی ئه‌و حیزبه‌ ناوی لێده‌برێت- به‌ ڕێکخراوێکی تیرۆریستی وه‌سف ده‌کات.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی مۆرنینگ ستاری به‌ریتانیا نزیک له‌ حیزبی کرێکار

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 53519

Your Comment

You are replying to: .
captcha