به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی به‌رگریی تورکیا له ڕێگای به‌یاننامه‌یێکدا ده‌ڵێت: شه‌ڕ و پێکدادان له نێوان سوپای تورکیا و هێزه‌کانی په‌که‌که له پارێزگای کوردنشینی شڕنا‌خ ڕووی دا که به‌و بۆنه‌وه 2 هێزی سوپای تورکیا گیانیان له‌ده‌ست دا.
له به‌یاننامه‌که‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی تورکیادا هاتووه: له درێژه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی هێزه‌کانی سوپای تورکیا له ناوچه‌ی شڕنا‌خ پێکدادانێک له نێوان هێزه‌کانی تورکیا و په‌که‌که ڕووی دا که کوژرانی 2 هێزی سوپای تورکیای لێکه‌وته‌وه.
له ناوچه‌که‌دا ئۆپه‌راسیۆنی زه‌وینی و ئاسمانیی سوپای تورکیا بۆ سه‌ر هێزه‌کانی په‌که‌که درێژه‌ی هه‌یه و سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه، هێزه چه‌کداره‌کانی تورکیا، ده‌وڵه‌ت و گه‌لی تورکیا ده‌که‌ین به بۆنه‌ی کوژرانی دوو هێزی سوپای تورکیا له‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌دا.
سه‌رچاوه: CNN TUKR
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment