دۆخی ئێستای کەرکووک ئەنجامی سیاسەتە هەڵەکانی نەجمەدین کەریمە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی لە کەرکووک دەڵێت نەجمەدین کەریم پارێزگاری پێشووی کەرکووک بەرپرسی دۆخی ئێستای پارێزگاکەیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هدایەت تاهر جێگری بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی لە کەرکووک بە هەواڵدەریی بەغداد ئەلیەومی وتووە نەجمەدین کەریم سیاسەتێکی هەڵەی گرتەبەر و سەرەڕای دژایەتی ناوندی مەڵبەندەکە مکووڕ بووە لەسەر بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆمی سەربەخۆی جودابوونەوەی هەرێمی کوردستان لە عێراق و بوو بە هاوڕای پارتی دیموکرات.

جێگری بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی لە کەرکووک زیاتر وتی داوا لە نەجمەدین کەریم دەکەم چیدی تۆمەت نەخاتە پاڵی سەرکردەکانی یەکێتی و وەکوو ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسی ئەم حزبە ڕێز لە سەرکردەکان بگرێت.

ئەمەش لە حاڵێکدایە کە ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان چەند مانگ پێش ئێستا بە زۆرینەی دەنگ نەجمەدین کەریمیان لە حزبەکە دوور خستەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 53489

Your Comment

You are replying to: .
captcha