کوردپرێس:
کاتێک ده‌چیته ناو زانکۆی دیلۆک یه‌کێک له‌و شتانه‌ی که له حه‌وشه‌ی سه‌ره‌کیی زانکۆکه دێته به‌رچاو ئاڵای ده‌وڵه‌ته جیاوازه‌کانه که له حه‌وشه‌ی زانکۆکه‌دا هه‌ڵکراوه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی زانکۆی دیلۆک له‌جیاتی ئاڵای فه‌رمیی ده‌وڵه‌تی سووریا ئاڵای سوپای ئازادی ئه‌و وڵاته‌ی له حه‌وشه‌ی سه‌ره‌کیی زانکۆکه هه‌ڵکردووه.
سوپای ئازادی سووریا که بۆ یه‌که‌مین جار له ساڵی 2011ی زایینی ناوی لێ‌نرا له چه‌ندین گرووپی جۆراوجۆری میلیشیای عه‌ره‌ب پێکهاتبوو که دواتر له یه‌کتر دابڕان و زۆربه‌ی ئه‌م گرووپانه به‌یعه‌تیان له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی نوسره‌ی لقی ئه‌لقاعیده کرد و هه‌ندێکیشیان ته‌ڤلی ڕیزه‌کانی داعش بوون. ئه‌م هێزانه که سه‌رۆک کۆماری تورکیا ئه‌وان وه‌ک "هێزێکی نه‌ته‌وه‌یی" ناو ده‌بات دوای ئه‌وه‌ی که له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی ته‌حریرولشام له ئیدلبه‌وه له سه‌روبه‌ندی له‌ناوچووندا بوون سوپای تورکیا بووه فریادڕه‌سیان و ڕێکخران و مه‌شق و ڕاهێنانیان پێ کرا و دواتر به شێوه‌یێکی یه‌کپارچه بوونه که‌تیبه‌یێکی سه‌ربازیی سووریا و له ئێستادا سوپای ئازادی سووریا کۆنتڕۆڵی جرابلۆس، ئه‌عزاز، ئه‌لباب و عه‌فرینی به‌ده‌سته‌وه‌یه.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی ینی یاشام
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment