کوردپرێس: هێڤی مستەفا هاوسەرۆكی كانتۆنی عەفرین بۆ رادیۆ نەوا وتی "رەوشی ئاوارەكانی عەفرین لە هەرێمی شەهبا لەڕووی تەندروستی و خوێندن و نەبوونی دەرمان و هەموو شتێكەوە زۆر خراپە، ئەوان زۆر حەزدەكەن بگەڕێنەوە ناوچەكانی خۆیان، بەڵام توركیا بە دروست كردنی دیوارێک تەواوی رێگەكانی گەڕانەوەی گرتووە و ئامانجی ئەوەیە عەفرین لە خەڵكەكەی داببڕێنێت".
هاوسەرۆکی کانتۆنی عەفرین وتیشی: "ئێوارەی دوێنێ توركیا تۆپبارانی چەند شوێنێكی هەرێمی شەهبای كرد و بەهۆی رووخانی دیواری بینا و سەربانی ماڵانەوە چەند كەسێک گیانیان لەدەستدا، كە منداڵیشی تێدایە".
لەمبارەوە وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند: بەهۆی هێرش کردنەسەر چەکدرارانی سەربە سوپای تورکیا لە دەڤەری تەلڕەفعەت تۆپخانەی تورکیا بنکەکانی یەپەگە-ی لەو ناوچەیە بۆردوومان کردووە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment