بەپێی هەواڵی کوردپرێس دیل مەک ئیڤان ڕۆژنامەنووسی بەریتانی کە هاوکات لەبواری دەرهێنانی فیلمیشدا چالاکە فیلمێکی دۆکیۆمنتاریی لە سەرە گەندەڵی لە تۆڕی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەرکردووە کە تێیدا تەرکیز کراوەتە سەر مەسەلەی فرۆشتنی دەرمانی ساختە و تەقلیدی بە نەخۆشان لە هەرێمی کوردستان.
فیلمەکەی ئیڤان ناوبانگی دەرکرد و ماڵپەڕی هەڵسەنگاندنی بەرهەمی دەرهێنەرەکان لە بەریتانیا ئەو فیلمەی خستۆتە ڕیزی باشترین بەڵگە فیلمەکانەوە.
ماڵپەڕەکە لەبارەی ئەو فیلمەی ئیڤنکاوە نووسیویەتی: "فیلمەکە بۆ ئاشکراکردنی سیستەمی گەندەڵ و فاشیلی تەندروستی و دەرمانی لە هەرێمی کوردستان بەڵگەی متمانەپێکراوی هێناوەتەوە و تەکنیکەکانی دەرهێانی فیلمی بە باشی بەکار هێناوە.
دەرهێنەری فیلمەکە ماوەی یەک ساڵ لە هەرێمی کوردستان ماوەتەوە و وەکوو ڕۆژنامەنووس کاری دەرهێنانی ئەو بەڵگە فیلمەی تەواو کردووە و ناوی فیلمەکەش ئەمەیە: "بیناییی لەکیس­چوو؛ دەرمانی ساختە لە هەرێمی کوردستان".
بەردەنگان دەتوانن لە تۆڕی یوتیۆب فیلمەکە سەیر بکەن.
Your Comment