بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هێزی ئاسمانیی ئه‌مه‌ریكا له به‌یاننامه‌یێكدا رایگه‌یاندووه: "دوو فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ری جۆری F-35 AJ لایتتینگ2 دوو جار هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر مۆڵگه‌كانی رێكخراوی داعش له عێراق و تونێل و كۆگای چه‌ک و كه‌لوپه‌له‌كانی رێكخراوه توندڕه‌وه‌كه‌یان كردووه‌ته ئامانج".
هه‌روه‌ها ناوچه‌یێكی باشووری كه‌ركووک و چیای حه‌مرین له‌لایه‌ن ئه‌و دوو فڕۆكه‌یه‌وه بۆمبباران كراون و ئه‌و ئه‌ركه‌شیان له چوارچێوه‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش ئه‌نجام داوه.
هێزی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیه‌وه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، وێنه‌ی فڕۆكه‌كانیان له ئاسمان و له كاتی هێرشكردنه سه‌ر مۆڵه‌گانی داعش له باشووری كه‌ركووک بڵاوكردووه‌ته‌وه.
ئه‌و دوو فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره كاریگه‌ره‌ی ھێرشه‌كانیان ئه‌نجام داوه، رۆژی 15/4/2019 خراونه‌ته خزمه‌تی سه‌ربازییه‌وه و گه‌یشتوونه‌ته ده‌ست فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و له بنكه‌ی ئاسمانی "هێل ئێر فۆرس" له ویلایه‌تی یوتاوه نێردراون.
فه‌رمانده‌ی ده‌سته‌ی چواره‌می فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كان و فڕۆكه‌وانی فڕۆكه‌ی جۆری F-35A، ده‌ڵێت: "ئه‌و فڕۆكانه توانای كۆكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كانیان هه‌یه له مه‌یدانه‌كانی جه‌نگ و چاره‌سه‌ركردنیان و به ئامانج كردنیان له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و زانیاریانه‌ی كۆی ده‌كه‌نه‌وه".
هه‌روه‌ها فڕۆكه‌كه ده‌توانێت له ئاسمان خۆی بشارێته‌وه و دووه‌م فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ری نه‌وه‌ی پێنجه‌مه و له‌لایه‌ن كۆمپانیای لۆكهید مارتن له ئه‌مه‌ریكا پێشخراوه و ئێستا به نوێترین فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ری جیهان داده‌نرێت".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment