سێ چەکداری داعش لە کەرکووک دەستگیر کران

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هێزە ئەمنییەكانی عێراق لە پارێزگای كەركووك شەش تۆمەتبار دەستگیر دەكەن كە سیانیان ئەندامی رێكخراوی داعشن.

کوردپرێس:

عەقیل كینانی، وتەبێژی هێزەكانی لیوای (61)ی تایبەتی سەر بە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە كەركووك بە (سبەی) راگەیاند؛ لە هەڵمەتێكدا هێزەكانی فەوجی دژە تیرۆری سەر بە لیوای (61)ی تایبەت، لە گوندی تۆپزاوای باشووری كەركووك، سێ داواكراویان دەستگیر كردوە كە ئەندامی رێكخراوی تیرۆریستیی داعشن.

ناوبراو وتیشی: لە دو هەڵمەتی جیاوازی دیكەدا فەوجی مغاویری سەر بە لیوای (61)، باندێكی دو كەسییان دەستگیر كردوە كە لە رێگەی هەڕەشەو ترساندنەوە پارە و سەرانەیان لە هاووڵاتییان سەندووە ‌و هاوكات تۆمەتبارێكی دیكەشیان دەستگیر كردوە كە لەلایەن دادگاوە بە مادەی (4)ی تیرۆر داواكراو بووە.

لای خۆیەوە لیوا روكن سەعد حەربی، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی كەركووك راگەیاند؛ کە هەڵمەتێكیان بۆ لەناوبردنی پاشماوە و مۆڵگەكانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعشیان لە سنوری زنجیرە چیاكانی حەمرین‌ و سنووری پارێزگاكانی كەركووك و دیالە و سەڵاحەدین، دەست پێكردووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 53395

Your Comment

You are replying to: .
captcha