بەپێی هەواڵی کوردپرێس شارام مەلەکی بریکاری پارێزگاری کوردستان لە دانیشتنی ئەنجومەنی ئیداریی پارێزگاکەدا ئاماژەی بە خەسارەکانی لافاوەکەی مانگی خاکەلێوە کرد و ڕایگەیاند بە پێی داتاکات لافاو لە پارێزگای کوردستان بە ڕێژەی 365 ملیار تمەن خەساری لە ژێرخانی ئابووری و جووتیاری و ئاوەدانکاری داوە.
ناوبراو زیادی کرد دەوڵەت لە قۆناغی یەکەمدا بە ڕێژەی 2 هەزار ملیار تمەنی بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووان تەرخان کردبوو و لەو ڕێژەیەش 38 ملیار تمەن ئیستحقاقی کەرتی جووتیاریی پارێزگای کوردستانە.
بریکاری پارێزگاری کوردستان ئەوەشی ڕوون کردەوە کە دەوڵەت لە قۆناغی دووهەمدا بڕی 1000 ملیار تمەنی دیکەشی بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانەکانی لافاو تەرخان کردووە بەڵام تا ئەم کاتەش ئیستحقاقی پارێزگای کوردستان لەو بڕە پارەیە دیاری نەکراوە.
Your Comment