سەرۆکی نەوەی نوێ ناڕەزایانی حزبەکەی بە خیانەت کردن تۆمەتبار دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی جووڵانەوەی نەوی نوێ لە حزبە ئۆپۆزیسیۆنەکانی نەوەی نوێ، باڵی ناڕازیی حزبەکەی بە خیانەت کردن تۆمەتبار دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جووڵانەوەی نەوەی نوێ‌ لەمیانی كۆبونەوەیێكی لەگەڵ خۆبەخشانی جووڵانەوەكەی دەڵێت: "ئەوەی من بریندار دەكات خیانەتی هاورێكانمە، من شەری یەكێتی ‌و پارتیم كردووە چۆن ناتوانم شەری ئەوان بكەم بەس تا ئێستاش دڵم نایێت قسە لەسەر هاورێكانم بكەم".

سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌ راشیدەگەیێنێت ئەوەی ئەو بریندار دەكات تەنها خیانەتی هاورێكانیەتی دەشڵێت "من متمانەم بەهاورێكانم كرد، من ئەوانم بە كەسوكاری خۆم دەزانی كەچی ئەوان خەنجەریان لێدام، من وەک برای خۆم سەیرم دەكردن ‌و لەسەر سفرەیێک نانمان خوارد‌ و خەڵكم لەسەر عاجز كردن".

ناوبراو زیادی دەکات ئەو هیچ كارێكی نەشیاوی نەكردووە تا هاورێكانی سەنگەری لێ بگرن، روو لە هاورێكانی پێشوی دەڵێت: "چیمكردووە تا ئێوە بەو شێوەیە مامەڵەم لەگەڵ بكەن، چ ویژدانێكە لەسەر تەلەفزیۆن جنێو بە هاورێی خۆت بدەیت"، داواش لە هاورێكانی ئێستای دەكات بۆ هیچ شتێک خۆیان نەدۆرێنن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 53384

Your Comment

You are replying to: .
captcha