بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌میانی به‌شداری كردنی له به‌رنامه‌یێكی كه‌ناڵی هابر تورک-ی توركیادا، سلێمان سۆیڵو، وه‌زیری ناوخۆی توركیا وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی میدیاكارانی دایه‌وه و گوتی: "ئیدی قه‌ندیل بۆ ئێمه پاروویێكی ئاسانه. ته‌رخان كردنی كات بۆ ئێمه گرنگه. چوار ساڵ و شه‌ش مانگی حوكمڕانیمان له پێشه. توانای توركیا لەڕووی سه‌ربازییه‌وه زۆر به‌رزبووه‌ته‌وه".
لە دووساڵی رابردوو هێرش و ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای تورکیا بۆسەر ئەو ناوچانەی پەکەکەی تێدان لە سنووری هەرێمی کوردستان، بەشێوەیێکی بەرچاو زیادی کردووە و بەردەوام لەلایەن فڕۆکەجەنگییەکانی تورکیاوە ئەو ناوچانە بۆردوومان دەکرێن. بۆردوومانەکانیش زۆرجار بووەتە هۆی ئەوەی خەڵکی سڤیلیش لە گوندەکان ببنە ئامانج و زۆربەی گوندەکانیش چۆڵکراون.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment