ئێران داوای دانووستانی لەگەڵ ئەمریکا نەکردووە

بەشی ئێران- عەباس مووسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە وەڵامی پرسیاری هەواڵنێرێکدا کە باسی لە ئیدیعای ژمارەیێک لە میدیا بیانییەکانی کرد کە گوایا ئێران داوای دانووستانی لە ئەمریکا کردووە وتی: ئەم ئیدیعا بێ بنەما و ناڕاستە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختی کردەوە: هیچ داخوازییێک بۆ دانووستاندن لەگەڵ ئەمریکا لە ئارادا نییە و لەبارەی سعوودیاشەوە جگە لە بابەتی حەج کە بە ڕێککەوتن لەگەڵ پرسی سیاسی نێوان دوو وڵات لەیەکتر جودا بوونەتەوە، هیچ دانووستانێکی تر نەکراوە.

مووسەوی زیادی کرد سیاسەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەبارەی دراوسێکانییەوە زۆر ڕوون و ئاشکرایە ئەوەش لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی بەرانبەر و گفتوگۆ و دانووستانە. بە بڕوای کۆماری ئیسلامیی ئێران سعوودیا وڵاتێکی گرینگی ناوچەکەیە کە لەم دواییانەدا بە ڕێگای هەڵەدا چووە و ستراتێژیی نادۆستانە گرتۆتە بەر کە ئەمەش بووەتە هۆی قەیران و کێشەی گەورە لە ناوچەکەدا.

لە کۆتاییدا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هیوای خواست بەم زووانە سعوودیا بۆ سەر ڕێگای دروست بگەڕێتەوە کە لەو دۆخەدا بێ گومان کۆماری ئیسلامیی ئێران ئامادەی تەعامول و هاوکاری دەبێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 53363

Your Comment

You are replying to: .
captcha