بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئۆپەراسیۆنەكە لەناوچەی "وادی الشای" لە باشووری كەركووک ئەنجام دەدرێت و دوو رۆژە دەستیپێكردووە و بەردەوامیشی هەیە.
بەپێی سەرچاوەیێكی ئەمنی لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەكە، تائێستا شەش چەكداری داعش كوژراون و 13 مۆڵگە و 8 تونێل و 5 گەنجینە وێران كراون.
شایانی باسە سەرەڕای ئەوەی کە ڕاگەیێندرا داعش کۆتایی پێهاتووە، لەبارەی زیادتر بوونی جووڵەی داعش لە دەوروبەری کەرکووک بەرپرسانی عێراقی و هەرێمی کوردستان چەندین جار هۆشدارییان داوە.
سەرچاوە: هاووڵاتی
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment