بەپێی هەواڵی کوردپرێس، میدیا عێراقیه‌كان بڵاویانكرده‌وه، له‌ڕێگه‌ى بۆمبى چێندراو هێرشكراوه‌ته سه‌ر كاروانێكى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له‌ناوچه‌ى به‌تحا له پارێزگاى زیقار.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، هێرشه‌كه زیانى گیانیی نه‌بووه ئه‌و كاروانه له‌سه‌ر ڕێگاى خێرابوون له به‌سره‌وه به‌ره‌و به‌غداى پایته‌خت به‌ڕێكه‌وتوون.
هه‌رچه‌نده ئه‌مریكا هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كانى له‌كۆتایی ساڵى ڕابردوو له عێراق كشانده‌وه به‌ڵام هێزى جۆراوجۆرى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش تا ئێستا له عێراقدان و حكومه‌تى عێراقیش ڕایگه‌یاندووه مه‌ترسیه‌كانى داعش له‌سه‌ر ئاسایشى عێراق به‌رده‌وامه.
Your Comment