کوردپرێس:
حیشمەتوڵڵا فەلاحەت پیشە نوێنەری خەڵکی ئیسلام ئاباد و داڵەهۆ لە پەرلەمانی ئێران ئاماژەی بە پەراوێزکەوتنی کرماشان کردووە و لەو بارەیەوە بە هەواڵنێری کوردپرێسی ڕاگەیاند: لە قەناعەتەدام کە کرماشان دەرفەتی باشی تێدا ڕخساوە کە کاربەدەستان دەتوانن بە خوێندنەوەی ورد بۆ پێشخستنی ئەو پارێزگایە کەڵک لەو دەرفەتانە وەربگرن.
سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی لە پەرلەمانی ئێران گوتیشی: کۆمەڵێک ئاستەنگی مێژووی هەن کە دەبێت چارەسەر بکرێن و دامودەزگا حکوومییەکانیش لەگەڵ یەک کۆک بن بۆ پێشخستنی پارێزگای کرماشان.
فەلاحەت پیشە داوای لە دامودەزگا پێوەندیدارەکان کرد سەرمایەدانەری بیانی بۆ پارێزگای کرماشان ڕابکێشن و بەستێنی سەرمایەدانان لە بوارە جیاجیاکاندا بڕەخسێنن.
ناوبراو گوتیشی: دۆخی پارێزگای کرماشان پێوەندیی ڕاستەوخۆی لەگەڵ دۆخی وڵاتی ئێران هەیە و دیارە ئەگەر بوارەکان بۆ گەشەپێدان و تەعامول کردن لەگەڵ هەموو جیهان بڕەخسێت ئەوا لە سەر پێشکەوتنی پارێزگای کرماشانیش کارتێکەر دەبێت.
Your Comment