گۆڕێکی به‌کۆمه‌ڵ له‌ ڕه‌قه‌ دۆزرایه‌وه‌

به‌شی سووریا- سه‌رپه‌رشتیاری تیمی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌ به‌کۆمه‌ڵه‌کانی ڕه‌قه‌ ئاماژه‌ به‌ دۆزینه‌وه‌ی گۆڕێکی به‌کۆمه‌ڵی‌تر له‌و شاره‌ ده‌کات که‌ زیاتر له‌ 450 ته‌رم له‌و گۆڕه‌ ده‌رهێنرا‌وه‌.

کوردپرێس:

یاسر خه‌میس سه‌رپه‌رشتیارى تیمى هه‌ڵدانه‌وه‌ى گۆڕه‌ به‌کۆمه‌ڵه‌کان له‌ ڕه‌قه‌ باس له‌ دۆزینه‌وه‌ی گۆڕێکی به‌کۆمه‌ڵی‌تر له‌و شاره‌ ده‌کات و به‌ که‌ناڵی حوڕه‌ی ڕاگه‌یاند: زیاتر له‌ دوو مانگه‌ له‌و گۆڕه‌ به‌کۆمه‌ڵه‌دا له ‌گوندى فه‌خیخه‌ کار ده‌که‌ن که‌ به‌ گه‌وره‌ترین گۆڕى به‌کۆمه‌ڵ له‌ شاره‌که‌ داده‌نرێت.

ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌ش کرد: له‌و شوێنه‌دا چه‌کدارانی داعش له‌ ساڵانی ڕابردوودا کۆمه‌ڵکوژییان کردووه‌ و پێده‌چێت 900 بۆ هه‌زار و 300 ته‌رمى تێدا بێت.

مه‌حموود حاجی پزیشکی سه‌رپه‌رشتیار ده‌ڵێت: ئه‌وان هه‌موو ئه‌و ته‌رمانه‌ی که‌ گومان بکه‌ن بیانیین پشکنینی بۆ ده‌که‌ن و به‌ شێوازێکی جیاواز له‌وانه‌ی دانیشتووی شاره‌که‌ن له‌ شوێنێکی دیاریکراو ده‌نێژرێن.

ئه‌مه‌ش له‌ حاڵێکدایه‌ ڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ داوای له‌ ئه‌نجومه‌نی مه‌ده‌نیی ڕه‌قه‌ کرد لیژنه‌یێک بۆ تۆمارکردنی زانیاریی هه‌موو ئه‌و که‌سانه دروست بکات که‌ له‌ گۆره‌کاندا ده‌دۆزرێنه‌وه‌ و قوربانی جه‌نگن.

شایانی باسه‌؛ تا ئێستا له‌ سنووری ڕه‌قه‌ له‌ چه‌ند گۆڕێکی به‌کۆمه‌ڵدا چوار هه‌زار و 100 ته‌رم دۆزراونه‌ته‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 53297

Your Comment

You are replying to: .
captcha