بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێ و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و نەرویج کرا.
باڵیۆزی نەرویج لە ئوردن و عێراق وێڕای خستنەڕووی پڕۆژە و بەرنامەکانی وڵاتەکەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان، ئامادەیی برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەکان لە گەڵ حکوومەتی هەرێم لە هەموو بوارەکاندا نیشان دا.
سەرۆکی حکوومەت سوپاسی هاوکارییەکانی حکوومەتی نەرویجی لەچوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش کرد و خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ فراوانکردنی دەرفەتەکانی هاوکاری و هەماهەنگی کردن لە گەڵ نەرویج و بەهێزتر کردنی پەیوەندیی هەمەلایەنە، بەتایبەتی لە بواری ئابووری و وەبەرهێناندا دەربڕی.
Your Comment