به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نزیکه‌ی 7 مانگه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان به‌ڕێوه چووه به‌ڵام تا ئێستا به‌هۆی ناکۆکیی نێوان لایه‌نه پێکهێنه‌ره‌کانی کابینه‌ی نوێ له‌سه‌ر دابه‌ش کردنی پۆسته‌کان کابینه‌ی نوێی حکوومه‌ت پێکنه‌هێنراوه.
له‌وباره‌یه‌وه مه‌حموود محه‌مه‌د به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: به‌پێی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی هه‌یانه، له‌م یه‌ک دوو ڕۆژه‌دا کۆتایی به هه‌موو شتێک له‌سه‌ر پێکهێنانی حکوومه‌تی داهاتووی هه‌رێم دێت.
گوته‌بێژی فه‌رمیی پارتی له‌باره‌ی به‌ئه‌نجام نه‌گه‌یشتنی دانووستانه‌کان له‌سه‌ر پێکهێنانی کابینه‌ی داهاتووی هه‌رێم ڕاشیگه‌یاند: "پشوودرێژییهکهمان بۆ ئه‌وه بوو هه‌موو لایێک ڕازی بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی حکوومه‌تێکی به‌هێز هه‌بێت."
مه‌حموود محه‌مه‌د گوتیشی: "هه‌موو لایێک تهفاهوومێکی باشیان هه‌یه و کۆتایی به هه‌موو شتێک دێنینن."
له‌وباره‌یه‌شه‌وه سه‌عدی پیره ئه‌ندامێکی شاندی دانووستانکاری یه‌کێتی بۆ پێکهێنانی حکوومه‌ت به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگه‌یاند: ئه‌وان چاوه‌ڕوانی پارتی دیموکراتی کوردستانن بۆ واژۆکردنی ڕێککه‌وتنی کۆتاییی پێکهێنانی حکوومه‌ت.
ناوبراو گوتیشی: "ڕێککه‌وتنمان له‌گه‌ڵ پارتی کردووه و هه‌موو شتێک ته‌واو بووه، ته‌نیا ڕێوڕه‌سمی واژۆکردن ماوه، بۆ ئه‌وه‌ش چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی پارتی دیموکراتی کوردستانین و بۆ ئه‌وه مه‌به‌سته‌ش ئاماده‌کاری بۆ پرۆتۆکۆڵی واژۆکردنی ڕێککه‌وتنه‌که ده‌کرێت."
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment