به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌ولوود چاووشئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا کۆنگره‌یێکی ڕۆژنامه‌وانی ھاوبه‌شی له‌گه‌ڵ سیرۆجیدین موھردین وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تاجیکستان له بینای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ڕێکخست و جارێکی‌تر باسی له گه‌مارۆ نه‌وتییه‌کانی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر ئێران و بڕیاری نوێی ئه‌و وڵاته کرد سه‌باره‌ت به درێژنه‌کردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی لێخۆشبوونی 8 وڵاتی کڕیاری نه‌وتی ئێران له‌وان تورکیا و ڕای‌گه‌یاند: تورکیا ھه‌ر له سه‌ره‌تاوه به ڕوونی و ئاشکرا ئاماژه‌ی به‌وه داوه که ئه‌م جۆره گه‌مارۆیانه ڕاست نین. ئه‌م جۆره سزایانه زیان به گه‌لی ئێران ده‌گه‌یێنێت و له‌لایێکی دیکه‌شه‌وه ھه‌نگاوی زۆر مه‌ترسیدارن له ڕووی سه‌قامگیری و ئاسایشی ناوچه‌که‌وه. له‌م قۆناغه‌دا ئه‌م جۆره سزایانه ڕاست نین و له دژی گوشارخستنه سه‌ر ئێرانین.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا گوتیشی: کڕینی نه‌وت له هه‌ر وڵاتێکی دیکه له‌جیاتی ئێران بۆ تورکیا ئاسان نییه. هێڵی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتیی عێراق بۆ تورکیا به بۆنه‌ی کرده‌وه تیرۆریستییه‌کانی داعشه‌وه له‌ناو چوو و نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی هێڵه‌کانی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت کاتێکی زۆری ده‌وێت و پۆتانسییه‌لی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان بۆ تورکیا که‌مه. گۆڕینی سه‌رچاوگه‌ی کڕینی نه‌وت بۆ تورکیا بابه‌تێکی قورس ده‌بێت. له ئێستادا ئه‌مریکا ده‌یهه‌وێت بڕیارێکی یه‌کلایه‌نه بدات و ته‌ئکید ده‌کاته‌وه که باجی ئه‌م بڕیاره ئێمه ده‌یده‌نه‌وه. هاوکات پێشنیازی ئه‌مریکا به وڵاتان بۆ کڕینی نه‌وت له هه‌ر وڵاتێکی دیکه له‌جیاتی ئێران فره‌بێژی و تێپه‌ڕاندنی سنووره‌کانی ئه‌و وڵاته‌یه.
چاووشئۆغڵۆ له درێژه‌دا ڕاشی‌گه‌یاند: ئه‌مریکا هه‌وڵ ده‌دات له‌لایێکه‌وه به پشتیوانیی ئیسرائیل دوژمنایه‌تی دژی ئێران دروست بکات و له‌لایێکی‌تریشه‌وه وڵاتانی کڕیاری نه‌وتی ئێران هان ده‌دار بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وت له وڵاتانی هاوپه‌یمانیی خۆی بکڕن و پشکی فرۆشی ئه‌وان له بازاڕه جیهانییه‌کانی نه‌وت به‌رز ببێته‌وه. تاکوو ئێستا له جیهاندا ڕه‌فتارێکی به‌و شێوه‌یه‌مان نه‌بینیبوو و به‌داخه‌وه له ئێستادا ده‌یبینین به‌ڵام له سه‌ره‌تادا ته‌ئکیدمان کردۆته‌وه که تورکیا دژی ئه‌و کارانه‌یه.
سه‌رچاوه: ته‌له‌فزیۆنی NTV
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment