بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق لە ئاپۆڕەی هەواڵنێراندا ڕایگەیاند: وڵاتەکەی هیچ ئەڵتەرنەتیڤێکی لە بەردەست نییە بۆ گازی ئێران و عێراق هاوردەکردنی گاز لە ئێران لە مانگی جوونی داهاتوودا بە ڕێژەی 25 لەسەد واتا لە 28 ملیۆن مەتری سێجا بۆ 35 ملیۆن مەتری سێجا بەرز دەکاتەوە.
ئەمەش لە حاڵێکدایە کە پێشتر هەیبەت حەلبووسی، ئەندامی کۆمیسیۆنی نەوت و وزە لە پەرلەمانی عێراق جەختی کردبووەوە ئەگەر وڵاتەکەی پێبەندی گەمارۆکانی ئەمریکا دژ بە ئێران ببێت نیوەیێک لە کارەبای خۆی لەدەست دەدات.
سەرچاوە: سکای نیووز
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment