نێچیرڤان بارزانی: دواکەوتنی پێکهێنانی حکوومەت ئاسایییە و بەرژەوەندیی کوردستان وادەخوازێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دواکەوتنی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت بە ئاسایی دەبینێت لەپێناو سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و رایدەگەیێنیت، "ئەم دواکەوتنە ئاساییە، بەرژەوەندی هەرێمی کوردستان وادەخوازێت.

کوردپرێس:

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دواکەوتنی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت بە ئاسایی دەبینێت لەپێناو سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و رایدەگەیێنیت، "ئەم دواکەوتنە ئاساییە، بەرژەوەندی هەرێمی کوردستان وادەخوازێت، کە کاتی تەواو بدرێتە پرۆسەی گفتوگۆی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت، هەروەها دەڵێت، "هەموو لایێک دڵنیا دەکەمەوە کە لایەنە سیاسییەکان دواجار هەر دەبێت بگەنە رێککەوتن".

نێچیرڤان بارزانی، هەروەها رایگەیاند: "با ئێمە وا تێنگەین کە دیموکراسی هیچ کێشەی نییە، لە دیموکراسیدا ئەوەی کەمی هێناوە و ئەوەی زۆریشی هێناوە وەکوو یەک مافیان هەیە و قسە دەکەن، بۆیە دەبێت ئێمە پشوومان درێژ بێت و لایەنەکان کاتی تەواویان هەبێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان".

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێ: "ئەم دواکەوتنە ئاساییە، بەرژەوەندیی هەرێمی کوردستان وادەخوازێت، کە کاتی تەواو بدرێتە پرۆسەی گفتوگۆی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت، چونکە ئێمە دەمانەوێت سەقامگیری سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەبایی و ئاشتەوایی و بووژانەوەی ئابووری و خۆشگوزەرانی هەبێت بۆ وڵاتەکەمان، دەمانەوێت لایەنە سیاسییەکان بە تایبەتیش لایەنە سەرەکییەکانی بەشداری لە حکوومەتدا بکەن، پێکەوە کار بکەین بۆ ئەوەی کوردستانێکی بەهێز و دواڕۆژێکی گەشتر بۆ وڵاتەکەمان بونیاد بنێین".

نێچیرڤان بارزانی، هەروەها گوتی: "ئەوەی بۆ ئێمە گرنگە ئەوەیە، کە یەکڕیزی و تەباییی نێوخۆییمان هەبێت، هەروەها پاراستنی تەبایی لەگەڵ دەوروبەردا، ئێمە بە پشتیوانی ئێوە هەوڵ دەدەین گرژی و ناتەبایی لە داهاتوودا روونەدەنەوە، دڵنیا بن رۆژانی خۆشتر چاوەڕێی گەلی کوردستان دەکەن، هەموومان بە گەشبینییەوە چاوەڕوانی داهاتوویێکی باشین و پێکەوە هەنگاو دەنێین بەرەو کوردستانێکی بەهێز بۆ هەموو لایێک".

News Code 53260

Your Comment

You are replying to: .
captcha