ڕکابه‌ریی کۆمپانیا ڕووسییه‌کان له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌کانی وزه‌ی هه‌رێمی کوردستان قورستر ده‌بێته‌وه‌

به‌شی جیهان- کۆمپانیای گازپرۆم که‌ له‌گه‌ڵ کۆمپانیایێکی ڕووسی دیکه‌ له‌ژێر ناوی ڕۆسنه‌فت ڕکابه‌ری له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی چالاکییه‌کانیان له‌ بواری به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و وزه‌ ده‌کات باس له‌ به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌و ناوچه‌ خۆبه‌ڕێوه‌به‌ره‌ی باکووری عێراق ده‌کات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دوو کۆمپانیای ڕۆسنه‌فت و گازپرۆمی ڕووسیا کۆمپانیاگه‌لێکی گه‌وره‌ی ڕووسین که‌ سه‌رمایه‌دانه‌رییێکی باشیان له‌ بواری وزه‌ی هه‌رێمی کوردستان و ڕکابه‌ری له‌گه‌ڵ کۆمپانیاکانی وڵاتانی ڕۆژئاوایی ئه‌نجام داوه‌.

ئه‌مه‌ش له‌ حاڵێکدایه‌ ژماره‌یێک له‌ کارناسان پێیان وایه‌ دوو کۆمپانیای گه‌وره‌ی ڕۆسنه‌فت و گازپرۆم له‌سه‌ر به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی چالاکییه‌کانیان له‌ ناوچه‌ نه‌وتخێزه‌کان له‌گه‌ڵ یه‌کتر ڕکابه‌ری ده‌که‌ن و هه‌رێمی کوردستانیش بۆته‌ گۆڕه‌پانێک بۆ ڕکابه‌ریی ئه‌و دوو کۆمپانیا ڕووسییه‌.

کۆمپانیای گازپرۆمی ڕووسیا که‌ له‌ دوو کێڵگه‌ی نه‌وتیی شاکل و گه‌رمیان چالاکی ده‌کات 80 له‌سه‌دی پشکی کێڵگه‌ی شاکل و 40 له‌سه‌دی پشکی کێڵگه‌ی نه‌وتی گه‌رمیانی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌.

مارکت سکرینز ڕاپۆرت ده‌دات که‌ سه‌ره‌ڕای به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی چالاکییه‌کانی ڕۆسنه‌فت و سه‌رمایه‌دانه‌ریی زیاتر له‌ 2 ملیار دۆلاری ئه‌و کۆمپانیایه‌ له‌ سه‌رچاوه‌کانی وزه‌ی هه‌رێمی کوردستان له‌وان گواستنه‌وه‌ی نه‌وت و گاز، کۆمپانیای گازپرۆمیش ته‌رکیزی له‌سه‌ر ده‌رهێنانی نه‌وت له‌ هه‌رێمی کوردستان کردووه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌که‌، کۆمپانیای گازپرۆم سێهه‌مین بیری نه‌وتی له‌ شاکل که‌ندووه‌ و به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاو له‌و کێڵگه‌یه‌ی بۆ ڕۆژانه‌ 12 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رز کردۆته‌وه‌ و به‌گشتی به‌رهه‌مهێنانی ڕۆژانه‌ی نه‌وتی خاو له‌و کێڵگه‌یه‌ گه‌یشتۆته‌ 35 هه‌زار به‌رمیل.

کۆمپانیای گازپرۆم هه‌ندێک به‌رنامه‌ی دیکه‌ی بۆ په‌ره‌پێدان به‌ چالاکییه‌کانی له‌ بواری به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاو له‌ هه‌رێمی کوردستاندا هه‌یه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 53221

Your Comment

You are replying to: .
captcha