ماکرۆن بۆ هه‌سه‌ده‌: فه‌ڕه‌نسا له‌ پشتیوانیتان به‌رده‌وام ده‌بێت

به‌شی جیهان- سه‌رۆک کۆماری فه‌ڕه‌نسا له‌گه‌ڵ شاندێکی هه‌سه‌ده‌ کۆ بوویه‌وه‌ و ته‌ئکیدی له‌سه‌ر پشتیوانیی به‌رده‌وامیی وڵاته‌که‌ی له‌ هێزی سووریای دیموکرات به‌ سه‌رکردایه‌تیی کورد کرده‌وه‌.

کوردپرێس:

فڕانس 24 و ڕادیۆ فه‌ڕه‌نسا ڕاگه‌یێندراوێکی كۆشكی سه‌رۆکایه‌تیی فه‌ڕه‌نسا (کۆشکی ئه‌لیزێ)یان بڵاو کرده‌وه‌ که‌ تێیدا هاتوووه‌ ئیمانوێل ماکرۆن پێشوازی له‌ شاندێکی هه‌سه‌ده‌ کرد و پێکه‌وه‌ باسیان له‌ شه‌ڕی داعش و چه‌ند بابه‌تێکی په‌یوه‌ندیدار به‌ سووریاوه‌ کرد و شانده‌که‌ی هه‌سه‌ده‌ی دڵنیا کردۆته‌وه‌ له‌ "پاڵپشتیی چالاکانه‌ی فه‌ڕه‌نسا له‌ شه‌ڕی دژی داعش که‌ تاوه‌کوو ئێستاش هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئاسایشی هه‌موو لایێک."

هه‌ر له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا سه‌رۆککۆماری فه‌ڕه‌نسا به‌ڵێنی پاڵپشتی کردنی دارایییانه‌ی وڵاته‌که‌ی بۆ هه‌سه‌ده‌ دووپات کرده‌وه‌ ئه‌وه‌ش به‌ ئامانجی "وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پێداویستییه‌ مرۆییه‌کان و سه‌قامگیرییه‌ ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی خه‌ڵکی سڤیلی سووریا."

به‌پێی ڕاگه‌یێندراوه‌که‌، سه‌رۆککۆماری فه‌ڕه‌نسا جه‌ختی له‌ هه‌ڵوێستی وڵاته‌که‌ی کردۆته‌وه‌ بۆ پاراستنی ئاسایشی تورکیا و کۆتایی هێنان به‌ ته‌نگه‌ژه‌ و ئاڵۆزییه‌کانی نێوان کورد و تورکیا.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 53216

Your Comment

You are replying to: .
captcha