ڕووسیا هۆشداری له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی 1500 چه‌کداری داعش بۆ ئه‌ورووپا ده‌دات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ده‌زگاى ئاسایشى فیدڕاڵى ڕووسیا هۆشدارى ده‌دات له‌ مه‌ترسییه‌کانى هه‌زار و 500 تیرۆریستى بیانى که‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ یه‌کێتیى ئه‌ورووپا.

کوردپرێس:

ئه‌لێکسانده‌ر پۆرتنیکۆڤ به‌ڕێوه‌به‌رى ده‌زگاى ئاسایشى فیدڕاڵى ڕووسیا ڕای‌گه‌یاند: "له‌ کۆى پێنج هه‌زار تیرۆریست نزیکه‌ى 1500یان ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستیان به‌جێهێشتووه‌ و گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌ورووپا".

ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌ کردووه‌ که‌ ژماره‌یێکى زۆرى ئه‌و تیرۆریستانه‌ به‌ فه‌رمانى سه‌رکرده‌کانیان و به ‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى په‌لامارى تیرۆریستى گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌ورووپا.

هاوکات به‌ڕێوه‌به‌رى ده‌زگاى ئاسایشى فیدڕاڵى ڕووسیا ئه‌وه‌شى گوتووه‌: "سه‌ربارى وه‌شاندنى گورزى گه‌وره‌ له‌ ڕێکخراوى داعش و قاعیده‌ له‌ عێراق و سووریا به‌ڵام هێشتا هه‌ر دوو ڕێکخراوه‌که‌ وه‌ک هه‌ڕه‌شه‌ى جدى ماون".

پۆرتنیکۆڤ ئه‌وه‌شى باس کردووه‌ ئه‌و ڕێکخراوانه‌ هه‌ر له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاسته‌وه‌ تا ئه‌وروپا و ناوه‌ڕاست و باشوورى ئاسیا وه‌ک شانه‌ى پێکه‌وه‌گرێدراو و سه‌ربه‌خۆ کار ده‌که‌ن و چه‌ند گرووپێکى چه‌کداریش توانیویانه‌ دزه‌ بکه‌نه‌ قووڵاییى کیشوه‌رى ئه‌فریقا و به‌تایبه‌تیش وڵاتى لیبیاوه‌.

ئه‌م هه‌واڵه‌ له‌ هاوڵاتی وه‌رگیراوه‌

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 53212

Your Comment

You are replying to: .
captcha