به‌غدا و هاوپه‌یمانان ته‌ئکید له‌سه‌ر به‌رده‌وامیی پڕچه‌ک‌کردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ ده‌که‌نه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- له‌ هه‌ولێر شاندی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق و هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ کۆ بوونه‌وه‌ و به‌ڵێنیان دا هه‌وڵه‌کانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ گه‌یاندنی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی و که‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی بۆ هێزه‌کانی پێشمه‌رگه.

کوردپرێس:

شاندێکی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق و شاندێکی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژه‌داعش سه‌ردانی هه‌ولێریان کرد و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی پایه‌به‌رزی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ کۆ بوونه‌وه‌ و له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا که‌ریم سنجاری وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ به‌وه‌کاله‌ت به‌ شانده‌که‌ی عێراق و هێزه‌کانی هاوپه‌یمانانی وتووه‌ پێویسته‌ حكوومه‌تى عێراق مافه ‌‌داراييیه‌كان و چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی بۆ پێشمه‌رگه‌ دابین بکات.

هه‌روه‌ها له‌ ڕاگه‌یێندراوه‌که‌دا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش کراوه‌ که‌ شانده‌که‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق و هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان به‌ڵێنيان داوه‌ كار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌په‌له‌ ماف و پێداویستییه‌کانی پێشمه‌رگه‌ دابین بکه‌ن.

شایانی باسه‌؛ ڕۆژی 15ی ئه‌م مانگه‌ش شاندی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق کۆ بوونه‌وه‌ و ئه‌نجامی کاری لیژنه ‌مه‌یدانییه‌كانیان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ بۆ ناوچه‌ جێناکۆکه‌کان و دابین‌کردنی ئاسایشی ئه‌و ناوچانه‌ تاوتوێ کرد.

ئه‌م هه‌واڵه‌ له‌ میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان وه‌رگیراوه‌

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 53167

Your Comment

You are replying to: .
captcha