بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆمپانیای ڕۆسنەفت لە دوو ساڵی ڕابردووەوە چەندین گرێبەستی قورسی لەگەڵ هەرێمی کوردستان واژۆ کردووە و هەوڵی داوە کونترۆڵی هەناردە کردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بەدەستەوە بگرێت. هەروەها بەرپرسیارێتی تەواو کردنی هێڵی بۆریی هەناردە کردنی گازی سرووشتیی بۆ تورکیا و پاشان بۆ ئەورووپای گرتۆتە ئەستۆ.
کۆمپانیا ئەمریکییەکان وەکوو ئێگزۆن موبیل و شۆرون پێش هاتنی داعش چەند گرێبەستی گەورەیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان واژۆ کردبوو، بەڵام لە 2016وە پاش ئەوەی کە هەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی قەیرانی دارایی بووەوە، هەوڵی دا بە ڕێککەوتن لەگەڵ ڕۆسنەفت و گازپرۆم بەشێک لە کێشەکانی چارەسەر بکات.
ژمارەیێک لە بەرپرسانی کورد لە هەرێمی کوردستان و هەروەها کارناسانی بواری وزە لەمباوڕەدان کە ڕۆسنەفتی ڕووسیا هەوڵدەدات زیاتر لە بواری بەرهەم هێنان و هەناردە کردنی گاز بۆ ئەورووپا چالاک بێت و لەم کارەش دوو ئامانجی هەیە ڕکابەری کردن لەگەڵ کۆمپانیای گازپرۆم و کونترۆڵی هەناردە کردنی گازی سروشتی بۆ ئەورووپا.
بەرپرسێکی وەزارەتی سەرچاوە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان کە نەیویست ناوی بدرکێندرێت بە کەناڵی ئەلجەزیرەی وتووە کۆمپانیای ڕۆسنەفت لە هەرێمی کوردستان بەدوای گازۆیە نە نەوت.
ئەم بەرپرسە کوردە وتوویەتی: ڕۆسنەفت دەیهەوێت مافی پەرەدان بە هێڵی بۆریی گاز بۆ ئەورووپا قۆرخ بکات. پڕۆژەی نابۆکۆ شکستی هێناوە بۆیە ڕۆسنەفت هاتووەتە هەرێمی کوردستان.
ساڵح یڵدز کارناسی بواری ئیتلاعات لە بلوومبرگ بە ئەلجەزیرەی وتووە: لە ئێستادا کۆمپانیای گازپرۆم هەناردەکردنی گازی ڕووسیای بۆ ئەورووپا بەدەستۆیە. کۆمپانیای نەوتیی ڕۆسنەفتی ڕووسیا هەوڵدەدات هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەورووپا بەتەواوی کونترۆڵ بکات و لەم ڕێگایەوە کونترۆڵی خۆی بەسەر هەناردەکردنی وزە بۆ ئەورووپا تەواو بکات.
هەوڵەکانی ڕووسیا لە هەرێمی کوردستان نیگەرانیی وڵاتانی ڕۆژئاوایی لێکەوتۆتەوە. بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئەلجەزیرە بەرپرسانی حکوومەتی بەریتانیا لەمبارەوە نیگەرانیی خۆیان ڕاگەیاندووە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment