به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شه‌وی ڕابردوو کاتێدرالی نۆتردام دو پاریس یه‌کێک له به‌ناوبانگترین شوێنه مێژوویییه‌کانی پاریس ئاگری گرت و به‌شێکی زۆری سووتا.
دوای ڕووداوه‌که نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان له توویتێکدا له کاتی ڕووداوه‌که نووسیی: "هاوسۆزی خۆم بۆ خه‌ڵکی پاریس و فه‌ڕه‌نسا به‌گشتی ده‌رده‌بڕم، ئه‌مه کاتێکی زه‌حمه‌ته که کاتێدرالی نۆتردام، شوێنێکی کو‌لتووریی ده‌گمه‌نی فه‌ڕه‌نسا و جیهان ئاگری گرتووه".
هه‌رچه‌نده تیمه‌کانی ئاگرکوژێنه‌وه‌ی پاریس توانییان به نۆ کاژێر کاتێدراله‌که له له‌ناوچوون بپارێزن به‌ڵام سه‌قف و بورجه‌که‌ی سووتان و ڕووخان.
پێش کۆنترۆڵکردنی ئاگره‌که‌ش، ئیمانوێل ماکرۆن سه‌رۆکی فه‌ره‌نسا ڕای‌گه‌یاند که کاتێدراله‌که نۆژه‌ن ده‌که‌نه‌وه.
له‌باره‌ی هۆکاری هه‌ڵگیرسانی ئاگره‌که‌ش هێشتا زانیاریی ورد نییه به‌ڵام به‌رپرسانی پاریس ده‌ڵێن ڕه‌نگه به‌هۆی کاری نۆژه‌نکردنه‌وه بووبێت که له به‌شێکی کاتێدراله‌که ئه‌نجام ده‌درا.
ئه‌م هه‌واڵه له میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان وه‌رگیراوه
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment