باران بارین 9 ملیار تمه‌ن خه‌سار له‌ که‌رتی کاره‌بای پارێزگای کوردستان ده‌دات

به‌شی کوردستان- مودیرعامی شه‌ریکه‌ی کاره‌بای پارێزگای کوردستان زه‌ره‌ری باران‌بارین و سێڵاوی ئه‌مدواییه‌ له‌ ژێرخانی که‌رتی کاره‌بای 10 شاری پارێزگا به‌ 9 ملیار و 54 ملیۆن تمه‌ن ده‌خه‌ملێنێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هیوا له‌هوونیان مودیرعامی شه‌ریکه‌ی کاره‌بای پارێزگای کوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ باران‌بارین و سێڵاوی ئه‌مدواییه‌ خه‌سارێکی زۆری له‌ ژێرخانه‌کانی که‌رتی کاره‌با داوه‌ و ده‌ڵێت: سێڵاوه‌که‌ زیاترین خه‌ساری له‌ که‌رتی کاره‌بای گونده‌کانی قه‌زای چارداوڵ و ناوه‌ندیی شاری قوروه‌ و شاره‌کانی سنه‌، بیجاڕ و دێولان داوه‌.

ناوبراو ڕێژه‌ی خه‌ساری لافاوی ئه‌مدواییه‌ له‌ ژێرخانه‌کانی که‌رتی کاره‌با له‌ شاری قوروه‌ به‌رانبه‌ر به‌ 35 ملیار و 849 ملیۆن ڕیاڵ، له‌ شاری سنه‌ 33 ملیار و 962 ملیۆن ڕیاڵ، له‌ شاری دێولان 5 ملیار و 472 ملیۆن ڕیاڵ و له‌ شاری بیجاڕ 3 ملیار و 198 ملیۆن ڕیاڵ به‌راورد ده‌کات.

له‌هوونیان باس له‌وه‌ ده‌کات که‌ که‌رتی کاره‌بای هه‌ندێک شاری پارێزگا به‌ بۆنه‌ی باران‌بارینی به‌خۆڕ و لافاوه‌وه‌ خه‌ساریان به‌رکه‌وتبوو که‌ نۆژه‌ن کرانه‌وه‌ و گوتیشی: باران‌بارین و ڕۆچوونی زه‌وی خه‌ساری له‌ که‌رتی کاره‌بای پارێزگا دا که‌ به‌هۆیه‌وه‌ 48 کیلۆمه‌تر تۆڕی فشاری مامناوه‌ند، 14 کیلۆمه‌تر تۆڕی فشاری لاواز، 52 وێستگه‌ی زه‌وینی و 68 وێستگه‌ی ئاسمانی خه‌ساریان به‌رکه‌وتووه‌ و ڕێژه‌ی خه‌سار له‌ ژێرخانه‌کانی که‌رتی کاره‌بای پارێزگا 90 ملیار و 546 ملیۆن ڕیاڵه‌.

ناوبراو له‌ کۆتاییدا باسی له‌وه‌ کرد که‌ 77 تیمی شه‌ریکه‌ی کاره‌بای پارێزگای کوردستان پڕۆسه‌ی چاککردنه‌وه‌ بۆ تۆڕی کاره‌بای پچڕاوی گوند و شاره‌کان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ڕای‌گه‌یاند: به‌شێکی زۆری پڕۆسه‌ی چاککردنه‌وه‌ی تۆڕی کاره‌بای پارێزگا له‌ ناوچه‌ زیانلێکه‌وتووه‌کان ته‌واو کراوه‌ و به‌خته‌وه‌رانه‌ له‌ ئێستادا هیچ گوندێکی پارێزگا به‌ بێ کاره‌با نییه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 53137

Your Comment

You are replying to: .
captcha