محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود به‌ سه‌رۆكی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردرایەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- له‌ حه‌وته‌مین كۆنگره‌ی حزبی سۆسیالیستدا، به‌كۆی دەنگ محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود به‌ سه‌رۆكی حزبه‌كه‌ و عه‌بدوڵای حاجی مه‌حموودی برای به‌ جێگری سه‌رۆك هه‌ڵبژێردران.

ئبەپێی هەواڵی کوردپرێس، ه‌مڕۆ شه‌ممه‌ حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان حه‌وته‌مین كۆنگره‌ی ئاسایی خۆی له‌شاری هه‌ولێر ئه‌نجامدا و بڕیاردرا ناوی حزبه‌كه‌ بۆ پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان بگۆڕدرێت، بڕیاریش له‌سه‌ر گۆڕینی لۆگۆ و دروشمه‌كانی ئه‌و حزبه‌ درا.

له‌كۆنگره‌ی پارتی سۆسیال دیموكراتدا، بڕیاردرا به‌ هه‌ڵبژاردنی محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود به‌ سه‌رۆكی حزب هه‌ڵبژێردرێت كه‌ پێشتر پۆستی سكرتێری ئه‌و حزبه‌ی هه‌بو، هه‌روه‌ها عه‌بدوڵا حاجی مه‌حمودی براشی وه‌ك جێگری سه‌رۆكی پارتی سۆسیال دیموكرات هه‌ڵبژێردرا.

عادل مه‌لا ساڵح، وته‌بێژی كۆنگره‌ی حه‌وته‌می حزبی سۆسیالیست ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ به‌ رۆژنامه‌نوسانی راگه‌یاند، كۆنگره‌ی حه‌وته‌می حزبی سۆسیالیست به‌به‌شداری زیاتر له‌ هه‌زار ئه‌ندام ده‌ستیپێكردوه‌ و ماوه‌ی رۆژێك ده‌خایه‌نێت، له‌كۆنگره‌كه‌دا پێشنیاز كراوه‌ ناوی حزب بگۆڕدرێت بۆ "حزبی سۆسیال دیموكراتی كوردستان" له‌گه‌ڵ هه‌ندێك پێشنیازی دیكه‌ش كه‌ كۆنگره‌ یه‌كلاییان ده‌كاته‌وه.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌م كۆنگره‌یه‌ی حزبی سۆسیالیست پێشنیازكراوه‌ ناوی كه‌سی یه‌كه‌میش بگۆڕدرێت له‌ سكرتێره‌وه‌ بۆ سه‌رۆك، هه‌روه‌ها كه‌سی یه‌كه‌م جێگرێكی ده‌بێت و له‌حاڵه‌تی ئاماده‌نه‌بونی سه‌رۆكدا، كاروباره‌كان رایی ده‌کات.

له‌ كۆنگره‌ی حه‌وته‌می سۆسیالیست، 39 ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی حزب هه‌ڵده‌بژێردرێن، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیش 11 كه‌س بۆ مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كه‌ هه‌ڵده‌بژێرێت.

News Code 5313

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha