هه‌سه‌ده‌ 15 چه‌کداری داعش ڕاده‌ستی ڕووسیا ده‌کات‌

به‌شی سووریا- ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌کانی مرۆڤ باس له‌وه‌ ده‌کات که‌ شه‌ڕڤانانی هه‌سه‌ده‌ 15 داعشی ڕووسی ڕاده‌ستی ئه‌و وڵاته‌ ده‌که‌نه‌وه‌ که‌ زۆرینه‌یان له‌ دوامۆڵگه‌کانی داعش به‌ دیل گیراون.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 15ی نیسانی 2019 ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌کانی مرۆڤ بڵاوی کرده‌وه‌: هێزه‌کانی سووریای دیموکرات 15 چه‌کداری داعش و خێزانه‌کانیان که‌ هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی ڕووسیان ڕاده‌ستی وڵاته‌که‌یان ده‌که‌نه‌وه‌.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌ کراوه‌ که‌ زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی ڕاده‌ستی ڕووسیا کراونه‌ته‌وه‌ له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی شه‌ڕڤانان بۆ سه‌ر ناوچه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری فورات ده‌ستگیر کراون یان خۆیان ڕاده‌ستی هه‌سه‌ده‌ کردووه‌.

پێشتریش شه‌ڕڤانانی هه‌سه‌ده‌ به‌ سێ کاروان 520 چه‌کداری داعشی عێراقییان ڕاده‌ستی حکوومه‌تی ئه‌و وڵاته‌ کرده‌وه‌ که‌ هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقین و زۆرینه‌یان له‌ ناوچه‌کانی باغۆز به‌دیلگیراون.

شایانی باسه‌؛ له‌ کۆتا قۆناغی ئۆپه‌راسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنه‌وه‌ی ناوچه‌کانی ژێرده‌ستی داعش له‌ باغۆز هه‌زاران چه‌کداری داعش و که‌سوکاریان خۆیان ڕاده‌ستی شه‌ڕ‌ڤانانی هه‌سه‌ده‌ کرد که‌ زۆرینه‌یان هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی وڵاتانی بیانی بوون.

ئه‌م هه‌واڵه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی سبه‌ی وه‌رگیراوه‌

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 53121

Your Comment

You are replying to: .
captcha