ئێران لە کەلار ناوه‌ندی هه‌نارده‌كردنی پیشه‌سازی بیناسازی دەکاتەوە

بەشی ئێران- سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سلێمانی ڕایگەیاند، ناوه‌ندی پسپۆڕی په‌ره‌پێدانی هه‌نارده‌كردنی پیشه‌سازی بینای ئێران له‌ كه‌لار ده‌كرێته‌وه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مه‌هدی شووشته‌ری، سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سلێمانی ڕایگه‌یاند، به‌پێی مۆڵه‌تی فه‌رمانگه‌ی په‌ره‌پێدانی بازرگانی ئێران، یه‌كه‌مین ناوه‌ندی پسپۆڕی په‌ره‌پێدانی هه‌نارده‌كردنی كه‌لوپه‌ل و ئامێری بیناسازی ئێران له‌ شاری كه‌لار ده‌كرێته‌وه‌."

ناوبراو وتیشی، "جێكه‌وته‌ی ئه‌م ناوه‌نده‌ پسپۆڕییه‌ له‌ شاڕێی بازرگانی هه‌نارده‌كردنی وڵاتی عێراق و له‌ ناوچه‌ی به‌یه‌كگه‌یشتنی ناوچه‌ی كورد و عه‌ره‌بی عێراق و له‌ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بازرگانی كه‌ زیاتره‌ له‌ 11000 مه‌تری چوارگوشه‌ و له‌ ناوه‌ڕاستی شاری كه‌لاردایه‌ كه‌ نهۆمی دووه‌می به‌ رووبه‌ری 3500 مه‌تری چوارگۆشه‌ و خاوه‌ن ئیمكاناتی تایبه‌ت و ستاندارده‌كانی پێشانگایه‌. له‌م ناوه‌نده‌دا نزیكه‌ی 70 جۆر به‌رهه‌می پیشه‌سازی بینای ئێران له‌خۆگرته‌ی كه‌لوپه‌ل و ئامێری بیناسازی، كۆمپانیاكانی دانش بونیان و ووزه‌ نوێیه‌كانی بیناسازیه‌."

شووشته‌ری له‌ درێژه‌ی قسه‌كانی دا وتی، "وا بڕیاره‌ ئه‌م ناوه‌نده‌ بازرگانیه‌ پسپۆڕییه‌ له‌ نیوه‌ی یه‌كه‌می حوزه‌یرانی 2022ی زاینی بكرێته‌وه‌. خوازیارانی به‌شداری كردن له‌م ناوه‌نده‌ بازرگانی ده‌توانن په‌یوه‌ندی به‌ كۆمپانیای په‌ره‌پێدان په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌ بازرگانیه‌كانی ئۆرگ وه‌ك جێبه‌جێكاری ئه‌م ناوه‌نده‌ بكه‌ن."

News Code 5312

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha