بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بیژەن زەنگەنە لەبارەی هەڕەشەکانی ئەمدواییەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ گوشار خستنە سەر ئێران ئاشکرای کرد: ئێمە درێژە بە کارەکانمان دەدەین، بەڵام ئەمەی کە گرینگە ئەویە کە بازاری نەوت ئاڵۆزە و بەم چەشنە نیە کە ڕانان زیاتر بێت لە داواکردنی نەوت.
ناوبراو زیادی کرد: ئەم وتانەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا زیاتر بۆ بانگەشە و پڕوپاگندایە کە بازاری نەوت کونترۆڵ بکرێت. بەڵام بەم چەشنە نابێت؛ ڕۆژ لە دوای ڕۆژ نەوت گرانتر دەبێت کە نیشاندەری نیگەرانییەکانی بازارە.
زەنگەنە وتیشی: ترەمپ دەبێت یا گوشار خستنە سەر ئێران هەڵبژێرێت یا نزم ڕاگرتنی نرخی سووتەمەنی لە بازارەکانی ئەمریکا.
وەزیری نەوتی ئێران ڕاشیگەیاند ئێستا ڤێنیزوێلا کێشەی هەیە، گەمارۆ خراوەتە سەر ڕووسیا، لیبی نائارامە و بەرهەم هێنانی بەشێک لە نەوتی ئەمریکاش لە دەست چووە. ئەمانە هەمووی نیشان دەدەن کە بەرهەم هێنان و ڕانان و داواکاریی بۆ نەوت هەموویان لە دۆخێکی نالەباردان. ئەگەر بیانەوێت گوشاری زیاتر بخەنە سەر ئێران بە شێوەیێکی چاوەڕواننەکراو بازارکانی نەوت ئاڵۆز دەبن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment